هەوڵەکانی ئێران بۆ بوژاندنەوەی ئابوری وڵاتەکەی لە دوای سەپاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران بەردەوامە و هەوڵدەدات لە هەموو کونجێکی ئەم جیهانەوە ئابورییە داڕماوەکەی ببوژێنێتەوە، لەم پێناوەشدا هەموو رێگەیەک دەگرێتە بەر تا بەر بەو لێکەوتە خراپانە بگرێت کە بەهۆی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکاوە روبەڕووى بووەتەوە.
هەوڵەکانی ئێران بۆ بوژاندنەوەی ئابوری وڵاتەکەی لە دوای سەپاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران بەردەوامە و هەوڵدەدات لە هەموو کونجێکی ئەم جیهانەوە ئابورییە داڕماوەکەی ببوژێنێتەوە، لەم پێناوەشدا هەموو رێگەیەک دەگرێتە بەر تا بەر بەو لێکەوتە خراپانە بگرێت کە بەهۆی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکاوە روبەڕووى بووەتەوە.
بەپێی راپۆرتێکى ماڵپەڕى ئەلمۆنیتەرى ئەمریکى، ئێران لە هەوڵدایە بۆ دروستکردنی هێڵی ئاسن بۆ سوریا لە ڕێگەی عێراقەوە، ئەمەش لە پێناو قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی سزا ئابوریەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە.
بەرێوبەرایەتی هێلی ئاسنی ئێران ڕایگەیاند، هێڵە ئاسنینەکە دەبێتە یەکتر بڕی نێوان سنوری شەلەمچە لە ئێران بۆ بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە لە عێراق.
مازیار یەزدانی، جێگری بەڕێوبەری بەڕیوبەرایەتی ژێرخانی ئابوری و کاروباری تەکنینکی ئێران ڕایگەیاند، پرۆژەی هێلی ئاسنی شەلەمچە-بەسرە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکان بۆ ئێران و بە هاوبەشى لەگەڵ عێراق و سوریا جێبەجێ دەکرێت.
وتیشى پرۆژەکە هاوکاردەبێت بۆ گەیشتن بە دەریای ناوەڕاست و شاری لازقییەی سوریا لە عێراقەوە و هاوکارێکی باشیش دەبێت لە کەرتی گواستنەوەدا بەتایبەت لە مەراسیمە ئاینیەکاندا لە نێوان ئێران، عێراق و سوریا.
لەبەرامبەر ئەمەشدا، هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا پرۆژەی هێڵی ئاسنی ئێران-سوریایان لە ڕیگەی عێراقەوە ڕەت کردوەتەوە بە پاساوى ئەوەی رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ گواستنەوەی هاوکاری سەربازی و خزمەتگوزاری پێویست بۆ ئەو هێزانەی کە ئێران پاڵپشتیان دەکات لە عێراق و سوریا، هاوکات ئیسرائیلیش رایگەیاندووە ئێران لەو پرۆژەیەدا زیاتر دەستکراوە دەبێت بۆ گەیاندنی هاوکاریەکانی بۆ هێزەکانی نزیک لە خۆی لە سوریا.
ئەمیرل جابری بەڕێوەبەری وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، عێراق دڵخۆشە بە هەر پرۆژەیەک کە ئابوری عێراق ببوژێنێتەوە بەتایبەت لە ئاستی ئاڵوگۆڕو گواستنەوە لە رێگەی سنورەکانەوە کە ئەمەش هاوکاردەبێت بۆ بوژاندنەوەی ئابوری عێراق و ئاسانکاریش دەبێت بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە.
پرۆژەى هێڵى ئاسن کە لە ئێرانەوە بۆ بەغدا و کەربەلا و لەوێشەوە بۆ سوریا درێژدەبێتەوە، ٣٢ کیلۆمەتری لەلایەن سوریاوە جێبەجێ دەکرێت و عێراقیش بەشێکی دیکەی پرۆژەکە جێبەجێ دەکات.
جگە لەوە پرۆژەکە تکریت و فەلوجە و موسڵ بە باکورو خۆرئاوای عێراق دەبەستێتەوە کە مەوداکەی ١٢١ کیلۆمەترە و هەر ئەم هێڵەش دەبەسترێتەوە بە شارەکانی باشوری سوریاوە.
عەلی حەموود وەزیری گواستنەوەی سوریا دەڵێت هێڵەکە دەبێتە هۆی گواستنەوەی کەلوپەل و پێویستی لە نێوان هەرسێ وڵاتدا، ڕەتیشی کردەوە پرۆژەکە ببێتە هۆی زیادبوونی هەژموونی ئێران لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە.