بە نمایشكردنی ئەو كەلوپەلانەی كە لە سەردەمانی زوو بەکاردەهێنران، فێستیڤاڵی ساڵانەی توركمانەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو.
بە نمایشكردنی ئەو كەلوپەلانەی كە لە سەردەمانی زوو بەکاردەهێنران، فێستیڤاڵی ساڵانەی توركمانەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو.
وەك خۆیان دەڵێن، ئامانجیان ناساندنی كلتوری گەلی توركمانە بە نەوەی تازە، بۆئەوەی نەریتی باب و باپیرانیان لەبیرنەكرێت.
توركمانەكان بە پۆشینی جلوبەرگی خۆیان و وتنی قۆریات، كە بە ناسنامەی توركمانی دەزانن، هەروەها بە ئەنجامدانی چەند شانۆگەرییەك فێستیڤاڵەكەیان بەڕێوەبرد.
پێكهاتەی توركمان لە هەرێمی كوردستان كە خۆیان وەكو نەتەوەی دووەم دەناسێنن دەڵێن، دەبێت لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئەو پۆستە باڵایانەی كە بۆ نەتەوەی دووەم دانراون، بە ئەوان بدرێت.
لە ٢٤ی كانوونی دووەمی ١٩٧٠، دەسەڵاتدارانی ئەوكاتەی عێراق دانی بە گەلی توركماندا ناوە لە عیراق، بۆیە لەوكاتەوە تا ئێستا ساڵانە لەم ڕۆژەدا توركمانەکان فێستیڤاڵی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبەن.
ئـ. فـ