سەردێڕ:

یەکگرتوو و کۆمەڵ لەگەڵ یەکێتیدا رێککەوتوون بۆ هەڵبژاردنەکانی کەرکوک

 لەکۆبونەوەکەدا چی روویدا؟
گەنجێک ئاڵای کوردستانی لەکەرکووک هەڵگرتووە
فۆتۆ: 
2021-04-29

17026 جار خوێندراوەتەوە

کەرکووک کە بەیەکێک لەدیارترین شارەکانی جێناکۆک دادەنرێت لەعێراقدا، ئەمجارە دوور لەریزبەندیی پێکهاتەی نەتەوەیی کەپێشتر بۆ سێ بەرە دابەشیکردبوو، بەدەیان حزبی جیاوازو کاندیدی نوێوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دەکەن.

رۆژی ٢٨ی نیسان ١٢هەمین کۆبونەوەی ژمارەیەک لەحزبە کوردستانییەکانی کەرکووک بۆ پێکهێنانی لیستێکی هاوپەیمانی کوردستانی تاوەکو بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پێ بکەن، شکستیخوارد.

یەکێتی چیکردووە؟

گەرچی حزبە کوردییە بەشدارەکان هیچ لێدوانێکیان نەداوە، بەڵام لە کۆبونەوەکەدا لایەنەکان رێککەوتوون کە تەنسیق لەگەڵ یەکێتیدا بکەن تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەو شارە.

بەپێی زانیاریەکان هەریەک لەکۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی بەشداری هەڵبژاردنەکان ناکەن و کاندیدیان نابێت وەک جۆرێک لەرێککەوتن لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا.

کورسیەکان چۆن دابەش دەبنەوە؟

نەوەی نوێ کەرۆژی ٢٨ی نیسان ناوی کاندیدەکانی یەکلایی کردۆتەوە، گرەوی لەسەر بونی دەنگێکی زۆری نارازی کەرکوک دەکات کە پێی وایە سیاسەتی پارتی و یەکێتی هەردوکیان لە کەرکوک شکستیان هێناوە و خەڵکی کەرکوک باجی ئەو سیاسەتە شکستخواردووەی ئەو دوو حیزبە دەدەن، بۆیە نەوەی نوێ پێی وایە بە تەنها بەشدار بێت لە دەرەوەی پارتی و یەکێتی باشترە، بە تایبەت کە بازنەی یەکی کەرکوک پێنج کورسی بۆ دانراوە و هەموو کورسییەکان بۆ کورد دەبن سەرباری یەک لیستی یاخود فرە لیستی ،لەهەڵبژاردنی پێشوودا نەوەی نوێ لەکەرکووک ١٣٦٦٥ دەنگی بەدەستهێنابوو.

هەرچی پارتی دیموکراتی کوردستانە، کەزیاتر لەسێ ساڵە لەدەرەوەی کەرکووکە ئەویش چاوی لەسەر کورسییە بەهۆی وتاری جیاوازی و رەخنەگرتنەکانی لەدوای رووداوەکانی ١٦ئەکتۆبەری ٢٠١٧.هەرچەندە حیزبەکەی خۆی بەشێکە لەو دۆخە خراپەی کەرکوک و کەرکوکییەکان بە هۆی راگەیاندنی ریفراندۆمەوە.

عەرەب و تورکمانی کەرکووک

 پێکهاتەی عەرەبی کە سێ کورسیان لە سنووری حەویجە هەیە رکابەری و ململانێیان لەنێوان خۆیاندا هەیە، بەڵام لەو بازنانەی کە لەگەڵ کورد و تورکمان تێکەڵن هەوڵدەدەن تەنیا یەک بەربژێریان هەبێت بۆ ئەوەی کورسییەک بەدەستبهێنن هەرچەندە دەنگەکانیان ناگاتە ئەوەی کورسیەک بە دەست بهێنن.

دۆخی حزبە تورکمانەکانیش جیاواز نیە، گەرچی لەسەرەتای ئەم مانگەدا بەرەیەکی هاوبەشیان پێکهێنا لەبارەگای بەرەی تورکمانی، بەڵام دابەشبونیان بەسەر دوو پێکهاتەی شیعەو سوننەداو دابەشبونیان بەسەر حزبە سیاسیەکانی عێراقدا وایکردووە لەهەردوو پێکهاتەی کوردو عەرەب پەرتەوازەتربن.

١٢ کورسییەکەی کەرکوک بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو، بەسەر سێ بازنەی ھەڵبژاردندا دابەشکراوە، لە بازنەی یەکەمی ھەڵبژاردن، کورد چاوی لە بەدەستھێنانی ھەر پێنج کورسییەکەیە، لە بازنەی دووەمدا کە بە بازنەی تێکەڵ ناودەبرێت، کورد چاوی لە بردنی دوو کورسییە لەکۆی چوار کورسی، بەڵام بۆ بازنەی سێیەم کە زیاتر ناوچە عەرەبنشینەکان و باشور و باشوری خۆرئاوای کەرکوکە، کورد ئەگەر بەیەک لیست بەشداریی نەکات ئەگەرێکی زۆرە ھیچ کورسییەک بەدەستنەھێنێت کە ئەو بازنەیە سێ کورسی ھەیە.  

وا بڕیارە رۆژی١٠/١٠/٢٠٢١ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ٢٦ ملیۆن و ٦٤٢ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.