سەردێڕ:

چیرۆکێکی نەبیستراوی ئەنفال

فۆتۆ: 
2021-04-15

1658 جار خوێندراوەتەوە

چیرۆكی ئەو سەگەی لە كاتی ئەنفالدا لە سوپاو حكومەتی عێراق یاخی بوو

 ئەنفال كەلەلایەن حكومەت وسوپای عێراقەوە لە ساڵی 1988 دژی خەڵكی كوردستان ئەنجامدرا, سەدان وهەزاران چیرۆك وڕوداوو بەسەرهات هەیە كەتا ئێستاش بەشاراوەیی ماونەتەوە, چیرۆك و بەسەرهاتەكانی ئەنفال جگەلە خەڵك وهاوڵاتیانی سوری ئەنفال, ئاژەڵ وگیان لەبەروباڵندەی ماڵی وكێویش بەشێكن لەو قوربانیانەی بەناوی ئەنفالەوە دژی خەڵك وژینگەی سنوری ناوچەكە ئەنجامدرا, چونكە ئەنفال لەگەڵا جینۆسایدی دانیشتوانی ناوچەكە ژینگەو ئاژەڵ وباڵندەو كێڵگەوكانی وكارێزوباخ وباخات‌و تەواوی سەرزەوی ناوچەكەشی گرتەوە.

چیرۆكی سەگەڕەشەكەی ماڵ مام كەریم (كەریم موحەمەد خان) یەكێكە لە چیرۆك‌و بەسەرهاتەكانی  ئەنفال وئەنفالی گوندی فەقێ‌ مستەفا لە ناوچەی ئەنفالی سێ لە سنوری ناحیەی سەنگاو, چیرۆكی ئەم سەگەش لەوێ‌ وەدەست پێدەكات, پاش ئەوەی موحەمەد كوڕی مام كەریم, وەكو شوان وخاوەن ئاژەڵەكانی تری  گوندەكەی خۆیان (فەقێ مستەفا), گوندەكە بەجێدەهێڵن‌و ڕودەكەنە سەنگاو, دواتر لەگەڵ چەند شوانێكی تر لە سەنگاوەوە بەرەو چەمچەماڵ بەڕێدەكەون, پاش چەند ڕۆژێك‌و بڕینی ڕێگایەكی دور كەزیاتر لە(85)كم دەگەنە چەمچەماڵ, لەو كاتەدا برایەكی موحەمەد كەناوی (یاسین)ە ونیشتەجێی شارۆچكەی كەلار دەبێت دەگاتە لای موحەمەد, لەشیوەسور كەنزیك چەمچەماڵەو ئاژەڵی ئەنفالكراوانی تێدادەفرۆشرا پێكەوە دەستدەكەن بەفرۆشتنی مەڕوماڵاتەكەیان, ڕۆژی یەكەم ودووەم هەندێك لەمەڕوماڵاتەكەیان دەفرۆشن, نزیكەی نیوەی ئاژەڵاەكانیان دەمێنێتەوە, موحەمەدو یاسین هەست بەوەدەكەن سەگەكەیان ئاسایی نیەو وەكوڕۆژانی تر نیە, سەگەكە زیاتر بەدەوری مەڕوماڵاتەكەیاندا دەسوڕێتەوە, وەڕینی زیاتردەبێت, كەمێك دوردەكەوێتەوەو دەگەڕێتەوە بۆلایان, , بەڵام گومانی ئەوەدەبەن كە ئەو حاڵتەی سەگەكەیان ڕەنگە بەهۆی ئەوەوە بێت خەڵكێكی زۆر لەو شوێنەكۆبوەوە یان بە هۆی ئەوەوە بێت دوركەوتوەتەوە لەگوندەكەی خۆیان وهەست بەغەریبی بكات, بەڵام سەگەكە هەستی بەوە كردبوو ڕۆژ بەڕۆژ مەڕوماڵاتەكەیان كەم دەبێتەوە وە, ئەولەشوێنێكی غەریب دایە, وە بیری لە چارەنوسی خۆی دەكاتەوە كە چارەنوسی ئەو لەگەڵ مەڕوماڵاتەكەدایە ئەگەر مەڕوماڵاتەكە تەواوبێت یان نەمێنێت ئەبێت چارەنوسی ئەوچیبێت؟ بۆیە بەدوای ڕێگایەدادەگەڕا, كەخۆی لەوبارودۆخەڕزگاربكات, لە ڕۆژی كۆتایی كە تەنها چل مەڕیان دەمێنێتەوە بیفرۆشن بەتایبەت لەكاتی مەغریب وخۆرئاوابووندا سەگەكەیان زیاتردەستی بەجوڵەو وەڕین دەكات نزیك مەغریب وخۆرئاوابوون سەگەكە زۆربەدەوری گوێدرێژی مەڕوماڵاتەكەدا دێت‌و دەچێت, وەڕینی زۆرو نائاسایی دەبێت, جاربەجارێك دوردەكەوێتەوەو دەگەڕێتەوە بۆلایان, لە پڕێكدا سەگەكە ون دەبێت ودیارنامێنێت, بەڵام بەهۆی ئەوبارودۆخەخراپەی ئەوكاتەوە موحەمەد و یاسین نەئەپەرژانەسەر سەگەكەو گرنگیان پێنەدا, وتبویان خۆی دەگەڕێتەوە.

ئەو شەوە لە شوێنێك كەنزیك بووە لەوشوێنە (شیوەسور) موحەمەدو یاسین دەمێننەوە وبڕیار دەدەن, بۆبەیانیەكەی ئەو چل مەڕەی ماوەبیفرۆشن‌و كۆتایی بەئاژەڵەكانیان بهێنن, بۆبەیانیەكەی دەچنەوە شیوەسور, بەڵام سەگەكەیان نابیننەوە, زۆر بەدوایدا دەگەڕێن, زۆرپرسیاردەكەن بەڵام بێسود دەبێت, سەگەكە زۆر هۆگری ئەوان بووە, ئەوانیش زۆر خزمەتیان دەكرد, سەگێكی زۆر باش و دەگمەن بووە, تەمەنێكی زۆر لەبەردەرگایان بووەو پاسەوانی ماڵ‌و ئاژەڵ ومەڕوماڵاتەكەیان بووە, بۆیە زۆر بەلایانەوە زەحمەت بووە دەستبەرداری بن.

هەرلەبەر ئەوە ئەوڕۆژە مەڕەكانیان نافرۆشن, لەودەورەبەرەبەدوای سەگەكەدا دەگەڕێن بەڵكوبەهۆی مەڕەكانەوە سەگەكەبدۆزنەوە, ئەوڕۆژەتائێوارە زۆرهەوڵیاندا وەو پرسیاریان لەخەڵكی ئەودەوروبەرەكردووە, لەسەرگردودۆڵ وشیوەكانی ئەودەورەبەرەبانگی سەگەكەیان دەكرد, بەڵام بێ‌ سوود بوو, ئەوانیش لە دۆزینەوەی بێ هیوادەبن و ڕۆژی دواتر مەڕەكانیان دەفرۆشن.

دوای فرشتنی هەموو مەڕوماڵاتەكەیان موحەمەدو یاسین لەگەڵ دایك وباوكی دەڕۆن بۆكەلارو لە كۆمەڵگای سمود(ناحیەی ڕزگاری ئێستا) نیشتەجێ ئەبن. خەڵكێكی زۆر بەرئەنفال دەكەون وبێسەروشوێن دەكرێن, بەتایبەت ژمارەیەكی زۆری گوندی فەقێ مستەفا كە(185)كەسیان بەرئەو شاڵاوە دڕندانەیەدەكەون وبێسەروشوێن دەكرێن, پاش زیاتر لەشەش مانگ حكومەتی عێراق لێبوردنێك دەردەكات, بەوهۆیەشەوە ژماریەك ئەنفالكراو لە بەندینخانەكانی نوگرەسەلمان‌و دوبزو تكریت وتۆپزاوا ئازاد دەكرێن.

بەهۆی ئەو لێبوردنەوە مام كەریم(كەریم موحەمەدخان) واتا باوكی موحەمەد, بیرلەوەئەكاتەوەسەردانێكی گوندەبەجێهڵراوەكەی بكات‌و هەندێك لەو ماڵ‌و كەرەستانەی بەجێی هێشتووە, ئەگەرماوەبیهێنێت بۆسمود, چونكەحكومەتی عێراق دوای پرۆسەی تاوانی ئەنفال ئەو ناوچانەی بە ناوچەی موحەڕەمە(قەدەغەكراو), دیاری كردبوو كەس نەی دەتوانی سەردانی ئەوناوچانەبكات, هەرچەندە لێبوردنەكەی حكومەتی عێراق هەڵوەشاندنەوەی ناوچەی ئەنفال وقەدەغەكراوەكانی تێدانەبوو, بەڵام مام كەریم لەگەڵ هاوسەرەكەی (شەمسە سەعید), نیوەشەوێك چەندگوێدرێژێك ئامادەئەكەن, لە سمودەوە بەرەو فەقێ‌ مستەفا بەڕێدەكەون, زۆربەنهێنی ووریاییەوە لە نێوان ئەو ڕەباییانەتێپەرئەبن كەلەدەوروبەری كۆمەڵگای سمود هەبوون پاش بڕینی ڕێگایەكی دوركە زیاترلە (65)كم دەبێت دەگەنەسنوری گوندی فەقێ‌ مستەفا, كاتێك نزیك ئەبنەوە لەو شوێنەی كەكەرەستەو ماڵەكەیان لێ‌ جیهێشتبوو لە شوێنێك بەناوی(بەركەنی زەرد)لەسەرچەمی ئاوەسپی ,ئەبینن لەدورەوەسەگێك بەرەوڕویان دێت, سەرەتاگومانی ئەوەئەبەن گورگ یان دڕەندەی دیكەبێت بۆیە سەرتائەترسن‌و بە حەزەرەوە بەرەوڕوی ئەڕۆن بەڵام كاتێك نزیك ئەبنەوەسەگەكە ئەبینن توشی سەرسوڕمان ئەبن, چونكەئەوسەگە سەگەكەی خۆیان ئەبێت كەلە چەمچەماڵ خۆی ونكردبوو, سەگەكەپێشترو لە دورەوەبۆنی ئەوانی كردبووناسیویانیەتەوە, كاتێك سەگەكە دەگاتە لای مام كەریم وخێزانەكەی بەشێوازێك پێشوازیان لێ‌ ئەكات مام كەریم وخێزانەكەی دەست دەكەن بەگریان‌و بەدەنگی بەرز پڕبەودەشتە چۆڵ‌و دورلە ئاوەدانیە دەگرین,  تەنانەت سەگەكە هەردوودەستی بەرزئەكاتەوە بۆ سەرسنگی مام كەریم, بەدەوریانداسوڕدەخوات, بەزمانی حاڵ قسەیان لەگەڵ دەكات, بەڵام هەندێك جارپەلاماری گوێدرێژەكان ئەدات وەكوئەوەی پێیان بڵی ئەم گوێدرێژانە ناناسم وكوێدریژەكەی خۆمان لەكوێ‌ یە؟.

بۆیەمام كەریم لەوەتێ‌ ئەگات سەگەكەیان ئەوكاتەی لەچەمچەماڵ خۆی ونكردووەیەكسەرگەڕاوەتەوەبۆفەقێ‌ مستەفا, ئەو ژیانی شارو حوكم ودەسەڵاتی بەعسی ڕەتكردووەتەوەو گەڕاوەتەوە بۆ گوندەكەی خۆیان و ماوەی زیاتر لە شەش مانگ لەو دەشتەچۆڵ ودورلە ئاوە دانیە بووتەپاسەوانی ئەو كەرەستەوماڵەی لەودەشتەبەجێیان هێشتبوو لە كاتێكدادوری نێوان چەمچەماڵ‌و فەقێ‌ مستەفا نزیكەی(85)كیلۆمەترە. مام كەریم ئەمجارەیان سەگەكە لەگەڵ خۆی دەباتەوە بۆ سمود كاتێك دەگەنە سمودو سەگەكە موحەمەد دەبینێت, بەهەمان شێوەی دایك وباوكی موحەمەد بۆماوەیەكی زۆر بەدەوری موحەمەد كلكەلەقێ ونوزەنوزوبەدەنگێكی بەرز دەسوڕێتەوە, هەردوو دەستی بۆ سەرسینگ‌و شانی موحەمەد بەرزدەكاتەوە, ئەویش ئەوحاڵەی سەگەكە دە بینێ خۆی پێناگیرێ ودەست دەكات بەگریان, ژمارەیەكی زۆری خەڵكی گەڕەك ودەوروبەر ئەودیمەنەدەبینن, كاریگەری دەرونی زۆرلە سەرئەوانیش دروست دەكات, چونكە ئەوانیش بەشێكیان خەڵكی سنوری ئەنفال یان كەس وكاری ئەنفال دەبن.

سەگەڕەش لە سمود بەوشێوەیە دەمێنێتەوە, بەڵام غەریب دەبێت بەژیانی شارو هەندێك جار خەڵك هەراسان دەكاو پەلاماری خەڵكی دراوسێ‌و دەوروبەر دەدات, دوای چەندمانگێك بەیانیەكی زوو دەبینن سەگەڕەش لەبەر دەرگاكەی ماڵ مام كەریم گیانی دەرچووە.

لەلایەن سەعید ئیسماعیل حسێنەوە نوسراوە