سەردێڕ:

پەرلەمانتارێک: دوا دەرفەتی رێککەوتنە لەسەر بودجە

پێشتر قوباد تاڵەبانی رێککەوتنی راگەیاندبوو
فۆتۆ: 
2021-01-31

5726 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای راگەیاندنی رێککەوتن لەلایەن قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری کورستانەوە، ئەمڕۆ شاندێکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچنەوە به‌غدا و پەرلەمانتارێکیش بەدوا هەلی رێککەوتن لەسەر بودجەی ئەمساڵ دایدەنێت.


سەرەڕای راگەیاندنی رێککەوتن لەلایەن قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری کورستانەوە، ئەمڕۆ شاندێکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچنەوە به‌غدا و پەرلەمانتارێکیش بەدوا هەلی رێککەوتن لەسەر بودجەی ئەمساڵ دادەنێت.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی دیکەی حکومەتی هەرێم و بڕۆنەوە بەغدا، میدیاکانی پارتیش باسیان لەوەکردوە، شاندەکە بۆ دوایین جارە دەچنەوە بەغدا و لەم هەفتەیە و لە کۆتا گەڕی گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا و بەلایەنە عێراقییەکان دەڵێن، ئامادەن ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت، بە نرخی سۆمۆ رادەستی بەغدا بکەن لەگەڵ نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان.

بەڵام بەغدا داوادەکات هەرێم دۆسیەی نەوت و رادەست بکات نەک داهاتی نەوت، ئەوەش تا ئێستا خاڵی سەرەکی ناکۆکی نێوان هەرێم و بەغدایە.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت، " لەم رۆژانەدا دەنگ لەسەر پرۆژە بودجەی ئەمساڵی دارایی عێراق دەدەن"، ئەوەش ماوەی گفتوگۆی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا کەم دەکاتەوە و پێدەچێت ببێتە دوا گەڕی گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ.

پێشنیارێک ھەیە ھەرێم رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت یان بەھای ئەو بڕە نەوتە (بەنرخی سۆمۆ) بداتە بەغدا، ھەرێم بۆخۆی خەرجی دەرھێنان و تێچووی فرۆشتن و پارەی کۆمپانیاکان لەو ١٨٠ ھەزار بەرمیل نەوتە دابین بکات کە دەمێنێتەوە، بەوپێیەی ھەرێم توانای دەرھێنانی ٤٣٠ ھەزار بەرمیلی ھەیە.  بەغداش بەرکەوتەی ھەرێم بدات دوای لێدەرکردنی بەھای ئەو ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتە.

پێشنیارێکی دیکە ھەیە کە ھەرێم تەواوی نەوت رادەست بکات، واتە رۆژانە ھەر ٤٣٠ ھەزار بەرمیل (نەوت یان بەھای نەوت) رادەستبکات و بەغدا تەواوی بەرکەوتەی ھەرێم لەبودجەی گشتیی دابینبکات، بەڵام ئەو پێشنیارەش وردەکاریی تێدایەو ھێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە. گوایە ھەرێم بەو پێشنیارە رازی بووە بەمەرجێک خەرجییەکانی دەرھێنان و رەوانەکردن و فرۆشتن و بەرکەوتەی کۆمپانیاکان لەلایەن عیراقەوە دابینبکرێت، بەوپێیەی بەغدا بۆ ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی ٩ ملیار دۆلاری بۆ خەرجی دەرھێنانی  نەوت دابینکردووە، ئەوەی ھەرێمیشی بخاتەسەر.

لای خۆشییەوە، عومەر گوڵپی ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ئەمە بەدوا دەرفەتی سەبارەت بەگفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر نوسیوویەتی، "رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌رفه‌تی‌ زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار‌ داهات ده‌داته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ جێگیربوونی‌ دۆخی‌ دارایی‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ ٢٠٢١ـدا و ئەمە دوا دەرفەتە بۆ ئەو مەبەستە."

لەکۆتایی ساڵی رابردووەوە چەند گەڕێکی دانوستان لەنێوان بەغدا و هەولێردا بەڕێوەچووە، لە کاتێکدا، مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم لە بەغدا رایگەیاندبوو، لەگەڵ حکومەتی عێراقدا گەیشتونەتە رێککەوتن و بە پشکی کورد لە بودجەی عێراقدا رازین و ئامادەن ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستبکەن.