گیانلەدەستدانی نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کاردانەوەی لێکەوتەوە، و عومەرى حاجى عیانیەت ئەندامى خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستانیش چیرۆکى گیانلەدەستدانى ئەو نەخۆشە لە نەخۆشخانەکە دەگێڕێتەوە.
گیانلەدەستدانی نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کاردانەوەی لێکەوتەوە، و عومەرى حاجى عیانیەت ئەندامى خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستانیش چیرۆکى گیانلەدەستدانى ئەو نەخۆشە لە نەخۆشخانەکە دەگێڕێتەوە.
ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمان لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە بابەتێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و خەڵکێکى زۆر بەشدارییان تێداکرد، وەک ناوبراو ئاماژەى بۆ دەکات رۆژى ٢٩ ى مانگى ١٢ ى ساڵى رابردوو دواى رووداوەکە بەزوویی تارق حەمید تەمەن ٤٨ ساڵ کە پیشەی پێشمەرگە بووە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى شار، چوار رۆژ لەنەخۆشخانە ماوەتەوە، لەو ماوەیەدا هیچ نەشتەرگەرییەکى بۆ نەکراوە و بریندارەکە نەبراوەتە بەشى چاودێرى ورد، دواتر لە رۆژى ١ى١ى ٢٠٢٠ تارق لە نەخۆشخانەکە گیانى لەدەستدا.
عومەر حاجى عینایەت وردەکاریی چیرۆکى گیانلەدەستدانى ئەو نەخۆشە بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە.