ماوەى شەش ساڵە بڕیارى دروستکردنى پێنج نەخۆشخانە لە سنورى پارێزگاى دهۆک دراوە، بەڵام بەهۆکارى نەبوونى پارە و نەبوونى بوجەى پێویست بۆ ئەو نەخۆشخانانە کارکردن تێیاندا ڕاگیراوە. ئەو نەخۆشخانانەش بریتین لە:
ماوەى شەش ساڵە بڕیارى دروستکردنى پێنج نەخۆشخانە لە سنورى پارێزگاى دهۆک دراوە، بەڵام بەهۆکارى نەبوونى پارە و نەبوونى بوجەى پێویست بۆ ئەو نەخۆشخانانە کارکردن تێیاندا ڕاگیراوە. ئەو نەخۆشخانانەش بریتین لە:
یەکەم: نەخۆشخانەى فریاکەوتن و فێرکارى لە مانگى کانونى دووەمى ساڵى ٢٠١٣بەبڕى ١٠٨ ملیار دینار بەردى بناغەى بۆ دانراوە، کاتى تەواو بوونى پرۆژەکەش هەزار و ٣٢٠ رۆژ بووە، بڕیار بووە لە ساڵى ٢٠١٧ پرۆژەکە تەواو بکرێت، بەڵام لە ئێستادا تەنها ٣٢% ی پرۆژەکە جێبەجێکراوە.
دووەم: نەخۆشخانەى ژنان و منداڵبوون، لە مانگى تشرینى یەکەمی ساڵى ٢٠١٣ بە گوژمەى ٦١ ملیار دینار بەردى بناغەى بۆ دانراوە لە شارى دهۆک، کاتى دروستکردنى پرۆژەکە هەزار و ١٤٠ بووە و بریار بوو لە ساڵى٢٠١٦ تەواو ببێت، تا ئێستادا تەنها ٤٤% ى پرۆژەکە جێبەجێ کراوە.
سێیەم: نەخۆشخانەى سەد قەرەوێڵەیی شێرپەنجە لە مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى ٢٠١٣ بەردى بناغەى بە گوژمەى ٤٦ ملیار دینار لە شارى دهۆک بۆ دانراوە ، کاتى تەواوى دروستکردنى پرۆژەکە هەزار و ١٤٠ رۆژ بووە لە ساڵى ٢٠١٦ بڕیار بووە پرۆژەکە تەواو ببێت، لە ئیستادا تەنیا ٦%ى پرۆژەکە جێبەجێکراوە.
چوارەم: نەخۆشخانەى سەد قەرەوێڵەیی لە قەزاى ئامێدى لە مانگى ئابى ساڵى ٢٠١٣ بەبڕى ٣٦ ملیؤن دۆلار بەردى بناغەى دانراوە، کاتى تەواوبوونى پرۆژەکە هەزار و ١٤٠ ڕۆژ بووە بڕیار بووە ساڵى ٢٠١٦ ئەم پرۆژەیە تەواو ببێت، بەڵام لە ئێستادا کەمتر لە ١٠% ى پرۆژەکە تەواو بووە.
پێنجەم: نەخۆشخانەى سەد قەرەوێڵەیی لە بەردەڕەش لە مانگى تەموزى ساڵى ٢٠١٣ بە بڕى ٢٩ ملیار دینار بەردى بناغەى دانراوە، کاتى تەواوبوونى پرۆژەکەش ٩٩٠ ڕۆژ بووە بڕیار بووە لە ساڵى ٢٠١٦ تەواو ببێت، بەڵام لە ئێستادا تەنها ١٠%ى پرۆژەکە جێىبەجێکراوە.