لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت لە کاتی تێپەڕبونی سەرۆک کۆمارى عێراق لە شەقامی ڕاپەڕین، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پێچەوانەی ئاڕاستە بە شەقامەکە دا تێدەپەڕن و پۆلیسی هاتوچۆش رێگایان بۆ کردووەتەوە.
لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت لە کاتی تێپەڕبوونی سەرۆک کۆمارى عێراق لە شەقامی ڕاپەڕینى شارى سلێمانى، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پێچەوانەی ئاڕاستە بە شەقامەکە دا تێدەپەڕن و پۆلیسی هاتوچۆش رێگاکەیانى بۆ کردووەتەوە.
بڵاوبونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە کاردانەوەی هاوڵاتییانی لێکەوتەوە و ئەم کارە بەپێشێلی یاسای دادەنێن، هاوڵاتییەک دەڵێت، "کاتێک یاسا دادەنرێت پێویستە وەک یەک بەسەر هەمواندا جێبەجێ بکرێت ."
فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی هۆکاری ئەو تێپەڕبوونەی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ قەرەباڵغی شەقامەکە گەڕاندەوە و رایگەیاند، بۆنەی ساڵیادی شەهیدانی یەکێتى بووە و پێویستبووە کە لە کاتی دیاری کراودا لە بۆنەکە ئامادەبن.
روودانی سەرپێچی لەو چەشنە لەکاتێکدایە، بەرپرسانی باڵای حزبی و حکومی بەردەوام بانگەشەی سەروەربوونی یاسا و یەکسانبوونی هەمووان لەبەردەم یاسادا دەکەن.