شەوی ٢٥ی ئەم مانگە دەزگای میدیایی کوردسات، کە لە دوو کەناڵی ئاسمانی و دوو ڕادیۆ و ماڵپەڕێک پێکهاتووە، داخرا، ئەوەش بەهۆی خەرجنەکردنی کرێی پەخشەکەی و کێشەی داراییەوە، داخستنی ئەو دەزگایە لە ناوخۆی یەکێتیدا کاردانەوەی لێکەوتەوە.
شەوی ٢٥ی ئەم مانگە دەزگای میدیایی کوردسات، کە لە دوو کەناڵی ئاسمانی و دوو ڕادیۆ و ماڵپەڕێک پێکهاتووە، داخرا، ئەوەش بەهۆی خەرجنەکردنی کرێی پەخشەکەی و کێشەی داراییەوە، داخستنی ئەو دەزگایە لە ناوخۆی یەکێتیدا کاردانەوەی لێکەوتەوە.
دەزگای کوردسات ماوەی سێ مانگە مووچەی کارمەندەکانی نەداوە، ئەوە چەند جارێکیشە کێشەی خەرجکردنی پارەی پەخش و فریکوێنسیی هەیە، بەڵام ئەم جارە کێشەکە تەقییەوە و گەیشتە داخستنی دەزگاکە. ئێستا کارمەندەکانی دەزگاکە لەناو دەزگاکەدان، بەڵام کار ناکەن.
دەزگای میدیایی کوردسات لەگەڵ ئەوەی سەربە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بەڵام رووماڵی بەشێک لە بەرپرسانی ئەو حزبەی نەدەکرد، لەوانەش کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری یەکێتی و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق.
بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، کۆسرەت رەسوڵ فەرمانی دەرکردووە، کە نەسریەی هەموو میدیاکانی دەرەوەی مەکتەبی راگەیاندنی حزبەکەی ببڕێت.
پێدەچێت ئەو دۆخەی ئێستای یەکێتی پەیوەندیی بە بەستنی کۆنگرەی چوارەمەوە هەبێت، کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ ببەسترێت.
لەبارەی داخستنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی لە نوسینێکدا، کە لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، نوسیوویەتی، نه‌ك هه‌ر كوردسات، به‌ڵكو خاك و ئه‌منه سوره‌كه و ئێس ئێن ئێن و مناڵپارێز و گه‌له‌ری زاموا و زانكۆی كۆبانی و خوێندنگه‌ی شه‌هید جه‌بار و كه‌ناڵی بادینان سات و كه‌ركوك و سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركوك و ماڵی ئیزدیه‌كان و كوردستانی نوێ و گشت كه‌ناڵ و راگه‌یاندن و هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی، كه دیاریی مام جەلال و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بوون، كه‌وتنه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی داخستن و هه‌ندێكیشیان داخران.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەشڵێت، هه‌موو ئه‌وه‌ی كه ده‌گوزه‌رێت گوزارشت له‌و راستییه ده‌كات، كه ئه‌و یه‌كێتیه‌ی ئه‌مڕۆ چیتر نه یه‌كێتیه‌كه‌ی ئەوانە و نه یه‌كێتیه‌كه‌ی مام جەلالە و نه یه‌كێتیه‌كه‌ی جاری جارانه، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی ده‌ستكه‌وتی یه‌ك ته‌به‌ق هێلكه‌ی گه‌نیو و نیو كیلۆ دووگی حه‌یوان و جگه‌ری مریشك و سنوقێك ده‌رمانی ئێكسپایه‌ر ناگۆڕنه‌وه به هیچ یه‌ك له‌و پڕۆژه و دیارییانه‌ی مام جەلال و یه‌كێتی.
بە وتەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بۆ ئه‌وان جگه‌ره‌ی قاچاخ گرنگتره وه‌ك له بادینان سات، سه‌یاره و ده‌مانچه و پله و پۆست به‌خشینه‌وه باشتره وه‌ك له هێشتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ئیتحاد، بۆ ئه‌وان سه‌رفكردنی پاره‌ی یه‌كێتی بۆ پیاوكڕین بۆ كۆنگره سودی زیاتره وه‌ك له دابینكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی دڵسۆز و ماندوو.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕەخنەی لە کوڕەکانی مام جەلالیش گرتوە و نوسیویەتی: ئه‌وه‌ی كه بۆ خودی خۆی جێی داخه، ئه‌و بێهه‌ڵوێستیی و بێ باكیه‌ی كوڕانی مام جەلالە، كه له لایه‌كه‌وه خۆیان كردوه‌ته ده‌مڕاستی ده‌باشان و یه‌كێتی و له لایه‌كیتره‌وه گه‌وره‌ترین زیانیان به ده‌باشان و یه‌كێتی گه‌یاندوه.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئەوەشی نوسیوە: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به به‌ڵگه‌وه دیارنه‌مانی مووچه‌ی مام جەلال هه‌ر له‌كاتی نه‌خۆشكه‌وتنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ و بڕینی نه‌سریه‌كه‌ی و بڕینی نه‌سریه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و زۆر بابه‌تی هه‌ستیاری دیکە دەخاتەڕوو.
کەناڵی کوردسات لە ساڵی ٢٠٠٠دا دامەزراوە و سێیەم کەناڵی ئاسمانی کوردیە لە دوای مەد تیڤی لە ساڵی ١٩٩٥ و کوردستان تی ڤی ساڵی ١٩٩٩.