سەردێڕ:

وردەکاریی هۆکارى داخستنى ئەمنە سورەکە

چوار مانگە موچەى کارمەندەکانى نەدراوە
فۆتۆ: 
2019-09-26

10657 جار خوێندراوەتەوە

​داخستنی مۆزەخانەکە دوای ئەوە هات کارمەندەکانی ماوەی چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و خەرجیی خزمەتگوزارییەکانی مۆزەخانەکەش راگیراوە، لە پەیجى فەرمیى مۆزەخانەکەش بڵاوکراوەتەوە، تا چارەسەرکردنی کێشەکانیان ئەمنە سورەکە دادەخرێت.


مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سورەکە دەرگاکەی دادەخرێت و کەسێکی تێدا نابێت بەسەرهات و ئازار و ئەشکەنجەکانی بۆ گەشتیاران و هاوڵاتییان بگێڕێتەوە.

 داخستنی مۆزەخانەکە دوای ئەوە هات کارمەندەکانی ماوەی چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و خەرجیی خزمەتگوزارییەکانی مۆزەخانەکەش راگیراوە، لە پەیجى فەرمیى مۆزەخانەکەش بڵاوکراوەتەوە، تا چارەسەرکردنی کێشەکانیان ئەمنە سورەکە دادەخرێت.

 هەرچەندە ئەمنە سورەکە سومبولی سەرکەوتنی راپەڕینە و هەموو هاوڵاتییانى سلێمانی بە دەستکەوتی خۆیانی دەزانن، بەڵام سەربە هیچ دامەزراوەیەکى فەرمیى حکومەت نییە و سەربە دەزگا حزبییەکانى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستانە.

بابەکر دڕەیی بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەریی سلێمانی دەڵێت، نابێت کێشەی ناوخۆیی ئەو حزبە، ئەمنە سورەکە لە سلێمانی بێبەش بکات، بەو پێیەى رۆژانە چالاکیی هونەری و رۆشنبیریی تێدا بەڕێوەدەچێت، ئەگەر چارەسەر ئەوە بێت بخرێتە سەر حکومەت کارێکى باشە.

بڕیارى داخستنى ئەمنە سورەکەش، کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە، رۆژنامەنووس توانا عوسمان لە فەیسبووک نوسیوویەتی پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی ئەمنە سورەکە کە جێگای ئازار و یادەوەریی شارێکە و مۆزەخانەی مێژووی ئەشکەنجەیە، قوفڵی بەدەست خانمێکە و دەتوانێت لە ململانێی سیاسیی خۆیدا دایبخات، دەشڵێت، ئەم پرسیارە دەبێت سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری رۆشنبیری وەڵامی بدەنەوە.

موزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە لە گەلەریەکانی کۆڕەو، قوربانیانی مین، شەڕی داعش، گەلەریی ئەنفال و سینەما لەگەڵ هۆڵی پێشەنگاکان و مۆزەخانەی کەلەپوری و هۆڵی ئاوێنەکان و زیندانەکانی بەعس پێکهاتووە.