به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌كان كه ده‌ست "ئێن ئاڕ تى" كه‌وتووه، حكومه‌تى هه‌رێم له ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆكان گرێبه‌ستى فرۆشتن و دانانى یه‌ك ملیۆن پێوه‌رى ئاوى ماڵانى له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیا واژوو كردووه.
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌كان كه ده‌ست "ئێن ئاڕ تى" كه‌وتووه، حكومه‌تى هه‌رێم له ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆكان گرێبه‌ستى فرۆشتن و دانانى یه‌ك ملیۆن پێوه‌رى ئاوى ماڵانى له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیا واژوو كردووه.
به‌ڵام به‌پێى یه‌كێك له گرێبه‌سته‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ركه‌وتووه، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له ٢-١-٢٠١٤ بانگه‌وازى بۆ پڕۆژه‌كه كردووه و له ٣٠ى ١ هه‌مان ساڵ بڕیار له‌سه‌ر ته‌نده‌ره‌كه دراوه بۆ كۆمپانیاكان، كه‌چى هه‌ر به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌كان كۆمپانیاى "جونۆن" كه لایه‌نێكى گرێبه‌سته‌كه‌یه، له ١٤ى ٤ى ٢٠١٤ كۆمپانیاكه لاى حكومه‌تى هه‌رێم تۆماركراوه، واته دواى دوو مانگ و ١٥ ڕۆژ له پێدانى ته‌نده‌ره‌كه كۆمپانیاكه‌ى بۆ دروستكراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان، پڕۆژه‌ى فرۆشتن و دانانى پێوه‌ره‌كان له مانگى ١ ى ساڵى ٢٠١٥ ده‌ستیپێكردووه، كه‌چى گرێبه‌سته‌كه‌ى نێوان حكومه‌ت و كۆمپانیاكه له ٨ى٧ى ٢٠١٥ واژوو كراوه، واته نزیكه‌ى حەوت مانگ كۆمپانیاكه كارى كردووه و دواتر حكومه‌ت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ واژوو كردووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونه‌كانى "ئێن ئاڕ تى" حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌م ته‌نده‌ره‌ى به شێوه‌ى موزایه‌ده‌ى ئاشكرا و نهێنى نه‌داوه به كۆمپانیاكه، به‌ڵكو له ڕێگه‌ى ڕێكه‌وتن ڕاسته‌وخۆ بێ هیچ كێبڕكێیه‌ك پڕۆژه‌كه دراوه به كۆمپانیاى جێبه‌جێكار.
ئه‌مه‌ى كه بینیتان ته‌نها شێوازى گرێبه‌ست و چۆنیه‌تى پێدانى پڕۆژه‌كه و مۆڵه‌تى كۆمپانیاكه بوو، به‌ڵام وه‌رن سه‌یر بكه‌ن كه چه‌ندێك پاره به ناوى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه له هاوڵاتییانى ئه‌م هه‌رێمى كوردستانه سه‌ندراوه و چووه‌ته گیرفانى كۆمپانیاى جێبه‌جێكاره‌وه.
به‌گوێره‌ى فه‌رمانێكى ڕاسپاردن له بەڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆكان، بۆ ئه‌و یه‌ك ملیۆن هاوبه‌شه‌ى ئاو سێ جۆر پێوه‌ر ده‌خرێته به‌رده‌ستى هاوڵاتییان، كه به ڕه‌زامه‌ندیى خۆیان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر هاوڵاتییان فه‌رز كراوه كه ده‌بێت پێوه‌ره‌كان دابنێن، وه نرخى پێوه‌ره‌كانیش به‌م جۆره‌یه، پێوه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه ١٩ دۆلار، پێوه‌رى توركى ٢٠ دۆلار، پێوه‌رى ئیتاڵى ٢٤ د‌ولار، ئه‌مه جگه له دانانى پێوه‌ره‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاى جێبه‌جێكاره‌وه، بۆ دانانى یه‌كێك له‌و پێوه‌رانه ١٤ هه‌زار دینار له هاوڵاتی سه‌ندراوه.
واته ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌رجه‌م هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان لانىكه‌م واى دابنێن پێوه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه‌یان بۆ به‌لوعەى ماڵه‌كانیان به ١٩ دۆلار داناوه، كه له‌و كاته‌دا ٢٣ هه‌زار دینارى ده‌كرد وه ١٤ هه‌زار دیناریش وه‌ك حه‌قده‌ستى دانان لێیان سه‌نراوه، كۆى گشتى پاره‌ى هه‌ر ماڵێكیش ٣٧ هه‌زار دینار ده‌كات، به‌ڵام به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونه‌كانى "ئێن ئاڕ تى" له هه‌ڵه‌بجه، بۆ پێوه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه ٤١ هه‌زار دینار له هاوڵاتییان وەرگیراوە، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى وه‌ستاكانى دانانى پێوه‌ر و به‌لوعەى ماڵان له زۆرێك له شاره‌كانى هه‌رێم، پێوه‌ره‌كان به سێ هه‌زار دینار داده‌نێن، كه‌چى كۆمپانیا ١٤ هه‌زار دینارى له هاوڵاتى سه‌ندووه.
کاوە عەلى جێگرى پارێزگاى هەڵەبجە دەڵێت، نرخى دانانى نرخەکە بە تەندەر دیارینەکراوە، بەڵکو بە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکان دانراوە، زۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى ئاو داوایان کردووە ئەو نرخە کەم بکرێتەوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی گشتى ئاو و ئاوەڕۆ هەر ئەو نرخەى داناوە
كه‌واته به‌گوێره‌ى ئه‌م به‌ڵگه‌نامه و به‌دواداچوونانه‌بێت، كۆمپانیاى جێبه‌جێكار به ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێم، بڕى ١٥ هه‌زار دینار زیاده‌ى له هه‌روماڵێك وه‌رگرتووه، به جۆرێك بۆ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كان كه بە یه‌ك ملیۆن هاوبه‌ش دیاریكراوه، ١٥ ملیار دینار زیاده له گیرفانى هاوڵاتییانى ئه‌م هه‌رێمى كوردستانه ده‌رهێنراوه و خراوه‌ته باخه‌ڵى كۆمپانیاى جێبه‌جێكاره‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان، تەمەنى كاركردنى پێوه‌ركان پێنج ساڵە، به‌و پێیەش بێت كه له مانگى ١ى ساڵى ٢٠١٥وه ده‌ستكراوه به دانانى پێوه‌ره‌كان كه‌واته له سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠٢٠ له‌كارده‌كه‌ون.