تا دێت کاردانەوەکان لە سەر عەریزەنووسینى ئەلکترۆنى زیاتر دەبێت و لەو چوارچێوەیەدا پارێزەرێک لەشارى هەولێر ستەمنامەیەکی ئاڕاستەی داواکاری گشتی کرد.
تا دێت کاردانەوەکان لە سەر عەریزەنووسینى ئەلکترۆنى زیاتر دەبێت و لەو چوارچێوەیەدا پارێزەرێک لەشارى هەولێر ستەمنامەیەکی ئاڕاستەی داواکاری گشتی کرد.
گۆران دێبەگەیی پارێزەر داوای ڕاگرتنی گرێبەستی نێوان کۆمپانیاکە و حکومەتی کردوەو دەڵێت پێیویستە پێداچوونەوە بە گرێبەستەکەدا بکرێت و لە زیادکردنی ئاشکرادا ئەو پرسە یەکلاییبکرێتەوە چونکە کۆمپانیای دیکە هاتوون زۆر بەکەمتر لەو نرخە دەیکەن.
لەگەڵ پێشکەشکردنی ستەمنامەکەی ئەو پارێزەرە، نوێنەری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێش لە هەولێر ئامادەبوو لە داواکاری گشتی و بە داواکاری گشتی راگەیاند کە ئەوان ئامادەن کۆمپانیایەک بێنن بە سێ هەزار عەریزەبنووسن.
عومەر مامە کوردە نوێنەری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێش لە شاری هەولێر دەڵێت، ئەوان دەست بۆ پڕۆژەیەک دەبەن کە بتوانن تەواوی بکەن، کارکردن لە پرۆژەیەک ڕاناگەیەنن تا تەواو هەڵسەنگاندنی بۆ نەکەن و کات و بودجە ی بۆ دیاری نەکەن
٢٧ى شوباتى ئەمساڵ گرێبەستێک لە نێوان وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای ئینفۆ ئاڕ ئاڕ، بەگوێرەی گرێبەستەکە ٢٥ هەزار دینار بۆ هەر مامەڵەیەک لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، لەو بڕەش ٢٠ هەزار دیناری بۆ کۆمپانیاکە دەبێت و پێنج هەزار دیناریشی بۆ حکومەت، بەڵام دواتر لە ژێر فشاردا بڕە پارەکە کرا بە ١٥ هەزار دینارو لە چەند رۆژى رابردوشدا سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێش رایگەیاند کۆمپانیایەک دەهێنن تەنیا بە سێ هەزار ئەو کارە بکات.