سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تى چیرۆکى بەستنەوەى دوو منداڵ بە زنجیر لەلایەن باوک و زڕدایکیانەوە بڵاودەکاتەوە

بە پاساوى هاروهاجى
فۆتۆ: 
2019-09-04

16357 جار خوێندراوەتەوە

باوکێک و زڕدایکێک بە پاساوى هاروهاجى منداڵەکانیان بە زنجیر دەبەستنەوە، کە منداڵەکان تەمەن شەش و هەشت ساڵانن.


باوکێک و زڕدایکێک بە پاساوى هاروهاجى منداڵەکانیان بە زنجیر دەبەستنەوە، کە منداڵەکان تەمەن شەش و هەشت ساڵانن.

دواى بڵاوبوونەوەى وێنەى منداڵەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هێزە ئەمنییەکان بەدواداچوونیان دەستپێکرد و ژن و پیاوەکەیان دەستگیرکرد، کە ئاوارەى موسڵن و لە زاخۆ نیشتەجێن.

ئارام محەمەد بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیى توندوتیژیى خێزانى لە دهۆک دەڵێت، باوک و زڕدایکەکە دانیان بەوەدا ناوە هەرکاتێک منداڵەکان هاروهاجییان کردبێت بە زنجیر بەستونیانەتەوە و، ئەمجارەش بەستنەوەیان ماوەى ١٢ کاتژمێرى خایاندووە.

دۆسیەى ئەم منداڵانە چووەتە لاى رێکخراوى مافى مرۆڤى دهۆک و سەرۆکى رێکخراوەکە دەڵێت، ئەم کارەى بەرامبەر منداڵەکان کراوە تاوانە و سزاى خۆى هەیە.

حەمید بەرواری سەرۆکى رێکخراوى مافى مرۆڤ لە دهۆک ئاماژەى بەوە کرد، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن ئەگەر ژیانى ئەو منداڵانە لە مەترسیدا بێت، ئەوا بەپێی یاسا دەبێت لە دایک و باوکیان وەربگیرێنەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەت بەخێویان بکات.

منداڵەکان شوێنى ئەشکەنجەدانیان پێوە دیارنییە و لە نەخۆشخانە پشکنینیان بۆ کراوە و رەوانەى لاى باپیریان کراونەتەوە و، تا دواى دادگاییکردنى باوک و زڕدایکەکەیان لەلاى ئەو دەمێننەوە.