سەردێڕ:

دواخستنى بڕیاری قەدەغەکردنی کاری تەکسی کاریگەریی کردووەتە سەر نرخەکەى

ناجێگیری لەھەڵکشان و دابەزینی نرخەکەى دروستکردووە
فۆتۆ: 
2019-08-29

17251 جار خوێندراوەتەوە

بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی تاکسییە لەشاری ھەولێر، ناجێگیری لەھەڵکشان و دابەزینی نرخی تاکسی لە بازاڕەکە، کڕیاران و فرۆشیارانی تووشی ڕاڕایی کردووە.


بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی تاکسییە لەشاری ھەولێر، ناجێگیری لەھەڵکشان و دابەزینی نرخی تاکسی لە بازاڕەکە، کڕیاران و فرۆشیارانی تووشی ڕاڕایی کردووە.

ھەواڵی دواخستنی قەدەغەکردنی کاری تاکسی لەفەرمانبەران و ھێزەکانی ناوخۆ بووەتە باسی رۆژی بازاڕەکە.

هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو له‌ یه‌كی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه‌، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی شۆفێری تاكسی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانباران بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌ یه‌كی ئه‌یلول نزیكده‌بینه‌وه‌، وه‌زاره‌ت بڕیاری داوه‌ تاوه‌كو تۆماری بایۆمه‌تری بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران تۆمار ده‌كرێت بڕیاره‌كه‌ ناچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل جموجۆڵی درووستكردووه‌.

حه‌مید حوسێن بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵ‌، لەپاڵ پیشەی فه‌رمانبه‌رییه‌كه‌ی  بۆ دابینكردنی بژێویەکی باشتری ژیانی كاری شۆفێری تاكسی ده‌كرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی  بەڵێننامەی قه‌ده‌غه‌كردنی كاری شۆفێری تاكسی  پڕده‌كاته‌وه‌،  ئۆتۆمبێله‌ تاكسیه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت و چوار هه‌زارو ٥٠٠ دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت.

ئێستاش كه‌ هه‌واڵی دواخستنی بڕیاره‌كه‌ی به‌رگوێ كه‌وتووه‌، نیازی كڕینه‌وه‌ی تاكسی هه‌یه‌.

کەسێکى دیکە نزیكه‌ی ٢٠ ساڵه‌ كاری كڕین و فرۆشتنی تاكسی ده‌كات، دەڵێت، له‌گه‌ڵ هه‌ر بڕیارێك كه‌ چه‌ند مانگجارێك سه‌باره‌ت به‌ تاكسی ده‌رده‌چێت، نرخی تاكسی جێگیری خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌رزو نزم ده‌بێته‌وه‌.

ھەواڵی دواخستنی قەدەغەکردنی کاری تاکسی لەفەرمانبەران و ھێزەکانی ناوخۆ به‌شێوه‌ك بڵاوبووەته‌وه‌، به‌شێكی زۆریان ده‌یانه‌وێت قسه‌ی دڵی خۆیان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ بكه‌ن، بڕیاره‌كه‌ش دابه‌شیكردوون بۆ دوو بۆچوونی جیاوازه‌ی دژبه‌یه‌ك.

ئه‌گه‌رچی بریاری قەدەغەکردنی شۆفیریکردنی تەکسی لە فەرمانبەران و موچە خۆران تاکاتێکی نادیار دواخراوە، به‌ڵام وەزارەتی ناوخۆ بریاری داوە تا ئەو کاتەی لیژنەی ئەنجومەنی وەزیران پێداچوونەوە بە سیستەمی بایۆمەتریدا دەکات و پاکی دەکاتەوە بریارەکە جیبەجێناکرێت.

سەلاح جەوهەر به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی گواستنه‌وه‌ وگه‌یاندنی هه‌رێم دەڵێت، وەزارەتى ناوخۆ چاوەڕێی تۆمارى بایۆمەترییە و کەى تەواو بوو دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

لە هەرێمی كورستاندا زیاتر له‌ ٩٠ هەزار ئۆتۆمبیلی جۆری تەكسی هەیەو به‌شێكی زۆری شۆفێرانیان فه‌رمانبه‌ری میرین.

تەواوكردنی كارەكانی تۆماری بایۆمەتریش لە ئەنجومەنی وەزیرانەو هه‌ركاتێكیش كاری تۆماری بایۆمەتری تەواو بوو، ناوی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەنێردرێتە وەزارەتی ناوخۆ، ئهو‌كات نابێت مۆڵەتی شۆفێری تەكسی بدرێته‌ فەرمانبەرانی دەوڵەت.