ململانێى ناو باڵەکانى یەکێتى پێش بەستى کۆنگرەى ئەو حزبە توندتر بووەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا ٢٥ى ئەم مانگە لەڕێگەى دادگای لێكۆڵینهوهی ئاسایشی سلێمانی بە ماددەى ٤٢١ بڕگەى ٣١، فهرمانی گرتن بۆ سیروان کوێخا نەجم ئەندامى سەرکردایەتى ئەو حزبە دەرکراوە.
ململانێى ناو باڵەکانى یەکێتى پێش بەستى کۆنگرەى ئەو حزبە توندتر بووەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا ٢٥ى ئەم مانگە لەڕێگەى دادگای لێكۆڵینهوهی ئاسایشی سلێمانی بە ماددەى ٤٢١ بڕگەى ٣١، فهرمانی گرتن بۆ سیروان کوێخا نەجم ئەندامى سەرکردایەتى ئەو حزبە دەرکراوە.
سیروان نەجم ڕەشید ناسراو بە سیروان کوێخا نەجم ئەو پیاوە تەمەن ٦٠ ساڵەى کە لە کۆنگرەى سێیەمى یەکێتیدا بە ئەندامى سەرکردایەتى حزبەکەى هەڵبژێردراو پێشتر بەرپرسی مەڵبەندى سۆرانى یەکێتى بووە و لە ئێستاشدا بەرپرسی مەڵبەندى چەمچەماڵە، بە تۆمەتى هەوڵدان بۆ تاوانى ڕفاندن ماوەى سێ ڕۆژە لەلایەن حزبەکەیەوە دەستبەسەرکراوە.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری، لەروونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندوە، سیروان کوێخا نەجم لەسەر داواى ئاژانسی زانیارى و لهلایهن كۆسرهت رهسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەکێتیەوە داوای لێكراوه لهسهر ئهو تۆمهتهی رووبهڕووی كراوتهوه، لهرێگهی دهزگا پهیوهندارهكانهوه بچێته بهردهم دادگا و لە ئێستادا لهناو بینای ئاژانسی زانیاری دەستبەسەرکراوە.
دەستبەسەرکردنى بەرپرسە باڵاکانى یەکێتى لەلایەن حزبەکەیانەوە مێژوویەکى درێژى هەیە و گرتنى سیروان کوێخا نەجم لە پێش کۆنگرە، کاردانەوەى جیاوازى بەدواى خۆیدا هێنا.
بەپێى زانییارییەکانى ئێن ئاڕ تى کە لە چەند سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتى یەکێتى و چەند کەسێکى ئاگادار لە دۆسییەکە دەستى کەوتووە، دەرکەوتووە لە کۆبوونەوەى سەرکردایەتى یەکێتیدا دەمەقاڵەى توند لەنێوان سیروان کوێخا نەجم و ئاسۆ مامەند ئەندامى مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەڵبەندى کەرکوکى یەکێتى دروستبووە.
سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتى یەکێتی ئەو زانیارییانەى بۆ ئێن ئاڕ تى پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، سیروانی كوێخا نەجم كاندید بووە بۆ وەرگرتنی پۆستێكی وەزاری لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، ویستوویەتى لەسەر پشكی كەركوكییەكان ئەو پۆستە وەربگرێت، بەڵام كەركوكییەكانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی رێگرییان لێكردووە و بەهۆى ئەوەوە ناکۆکى لەگەڵ ئاسۆ مامەند دروستبووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، سیروان کوێخا نەجم لە دەرەوەى کۆبوونەوەکەدا هەڕەشەى کوشتنى لە ئاسۆ مامەند کردووە.
ئێن ئاڕ تى زانیویەتى پێشتریش گرفت لەنێوان ئاسۆ مامەند و سیروان کوێخا نەجم دروستبووە، لە مانگى تەمووزى ساڵى ڕابردوودا بەهۆى دامەزراندنى وانەبێژان لە سنورى چەمچەماڵدا، سیروان کوێخا نەجم هەڕەشەى لە بەڕێوەبەرى پێشووى پەروەردەى چەمچەماڵ کردووە، کە خزمى نزیکى ئاسۆ مامەندە.
سەرچاوەیەکى دیکەى ئاگادار لە دۆسیەکە بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، یەکێتى تۆمەتى ئەوەى داوەتە پاڵ سیروان کوێخا نەجم، کە لەکاتى خۆ کاندیدکردنیدا بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک، زانیارى نهێنى ناو کۆبوونەوەکانى سەرکردایەتى یەکێتى دزە پێکردووە و ئەو زانیارییانەى داوەتە رێکخراوى بەدرى سەر بە حەشدى شەعبی.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند، سیروانی کوێخا نەجم یەکێکە لەو ٣٤ ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسییەى یەکێتی کە دژی بەشداریکردنی شاندى یەکێتی بوون لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵاى ریفراندۆمدا، لە ئێستادا باڵى دەستڕۆیشتووى ئەو حزبە دەیانەوێت پێش کۆنگرەى حزبەکەیان نەیارە سیاسییەکانیان تەسفییە بکەن.
بڕیار بوو ٢٨ى ئەم مانگە سیروان کوێخا نەجم ببرێتە بەردەم دادوەرى لێکۆڵێنەوە و وتەى لێوەربگیرێت، بەڵام بەهۆى کۆبوونەوەى بەشێکى زۆر لە کەسوکارەکەى لەبەردەم دادگا نەتوانرا دادوەر وتەى لێوەربگرێت.
پێشتریش لە ٢١ى نیسانى ساڵى ڕابردوو نامەیەک بەناوى سیروان کوێخا نەجم بڵاوبووەوە کە دەستلەکارکێشانەوەى خۆى ئاراستەى کۆسرەت ڕەسوڵ کردووە، بەڵام دواتر ڕەتى کردەوە کە ئەو نامەیە ئەو نووسیبێتى.