هه‌شت مانگی ساڵی ٢٠١٩ تێپه‌ڕی تا ئیستا به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌کی بۆ پێشمه‌رگه نه‌ناردووه که له یاسای بودجەی ئەمساڵدا دا جێگه‌ی کراوه‌ته‌وه و بڕی مانگانەی ٦٨ ملیار دینارە.
هه‌شت مانگی ساڵی ٢٠١٩ تێپه‌ڕی تا ئیستا به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌کی بۆ پێشمه‌رگه نه‌ناردووه که له یاسای بودجەی ئەمساڵدا جێگه‌ی کراوه‌ته‌وه و بڕی مانگانەی ٦٨ ملیار دینارە.
جەبار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، تا ئێستا چوار نوسراویان ناردووه بۆ به‌غداد و وه‌ڵامی هه‌موو نووسراوه‌کانی ئه‌وانیشیان داوه‌ته‌وه، له کۆتا نوسراودا که ناردوویانه داوای ژماره بانکییه‌کیان لێ کردوون، ئەوانیش ژماره‌ی بانکیی وه‌زاره‌تی داراییان بۆ ناردوون، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ک دیناریان نه‌خستووەته سه‌ر ئه‌و حسابه..
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژە بەوە دەکات، تا ئه‌م خوله حكومه‌تی عێراق داوای هیچ لیستێکی مووچه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی له ئەوان نه‌کردووه، به‌ڵکو له یاسای بودجه ئه‌و بڕه پاره‌ی دیاریکردووه که مانگانه بدرێت به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه.
بەپێی یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق، پێویستە بەغدا مانگانە ٦٨ ملیار دینار بۆ موچەی پێشمەرگە رەوانە بکات و کۆی گشتیی پارەکەش لە هەشت مانگی رابردوو دەکاتە ٥٤٤ ملیار دینار.
بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراقیش باس لەوە دەکات، هۆکاری دواکەوتنی بەشە بودجەی پێشمەرگە بۆ مووچە، بۆ چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نەوت دەگەڕێتەوە لە نێوان هەولێر و بەغدا.
پابەندنەبوونی هەرێم بە رادەستکردنی داهاتی فرۆشتنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە بەغدا بە یەکێک لە هۆکارەکانی نەناردنی شایستە داراییەکانی پێشمەرگە دادەنرێت.
لە ئێستاشدا کە لە بەغدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ بودجەی ٢٠٢٠، چاوەکان لەسەر ئەنجامی دانوستانەکانی هەرێم و حکومەتی عێراقن بۆئەوەی چارەنووسی موچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی تری هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەدا یەکلایی بکرێتەوە.