نزیکەى حەوت گەرەکى کوردنشین لە کەرکوک مەترسی روخاندیان لەسەر و سەرجەم دانیشوانەکەشیان ئەو ماڵە ئاوارانەى تێدایە، کە لە پاش ساڵی ٢٠٠٣ وە گەڕاونەوە بۆ شارەکەیان.
نزیکەى حەوت گەرەکى کوردنشین لە کەرکوک مەترسی روخاندنیان لەسەرە و سەرجەم دانیشووانەکەشیان ئەو ماڵە ئاوارانەن، کە لە پاش ساڵی ٢٠٠٣ وە گەڕاونەوە بۆ شارەکەیان.
ئەم مەترسییە پاش بڕیارێکى بەغدا هات بە روخاندنى ئەو زیادە رۆییانەى کە لە پاش روخانی دەسەڵاتی بەعس کراون و لە ئێستادا بریارەکە بەغدای گرتوەتەوە.
بە پێی ریزبەندیەک لە دواى شارەکانى بەغدا و بەسرا کەرکوک سێهەم پارێزگایە کە زۆرترین رێژەى زیادەڕەوی تێدایە کە نزیکەى ٦٠ هەزار خانو و دوکانى بە شێوەى زیادەرەوى تێدا دروستکراون.
فەلاح یایچلی قائیمقامی کەرکوک بە وەکالەت دەڵێت، زیادەڕەوییەکە هەموو عێراقى گرتووەتەوە و بەپێی سەرژمێرییەکان بەغدا ١٦٠ هەزار و بەسڕە ٦٢ هەزار و کەرکوک ٦٠ هەزار زیادەڕەوى هەیە، هۆکاری ئەوەش پێدانى زەویوزارە بەشێوەى ناشەرعى بە هاوڵاتییان لە دواى ٢٠٠٣.
بەر لە شانزەى ئۆکتۆبەر ٢٠١٧ و بە بریارى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک و بە هەماهەنگى لەگەل کابینەى پێشووی حکومەتى عێراق بریارى تاپۆ کردنى بەشێکى زۆرى ئەو گەرەکە کوردنشینانە درا کە لە پاش ساڵی ٢٠٠٣وە لە لایەن ماڵە ئاوارە کوردەکانەوە بەشێوەى زیادەڕەوی دروست کران، بەڵام ئەوکات بەغدا ئاستەنگی بۆ بڕیارەکە دروست کردو جێ بەجێ نەکرا.