سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. باوکێك منداڵەکانی لە تەمەنی دوو ساڵییەوە فێری مەلەوانی کردووە

فۆتۆ: 
2019-08-22

9213 جار خوێندراوەتەوە

غەریب ئیبراهیم و منداڵەکانى دەچنە چوارقوڕنە بۆ مەلەوانى، کە منداڵەکانى لە تەمەنى دوو ساڵییەوە فێرى مەلەوانى بوون، تواناى بڕینى سەدان مەتر ئاویان هەیە.


غەریب ئیبراهیم و منداڵەکانى دەچنە چوارقوڕنە بۆ مەلەوانى، کە منداڵەکانى لە تەمەنى دوو ساڵییەوە فێرى مەلەوانى بوون، تواناى بڕینى سەدان مەتر ئاویان هەیە.

ئەوان رۆژانە لە دەریاچەى دوکان مەلە دەکەن، ئەمجارە لەگەڵ باوکیاندا بڕیاریاندا بە مەلە لە ناحیەی خدرانەوە بچنە چوارقوڕنە.

 منداڵەکان هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکەن کاتێک دەچنە ناو قوڵایى ئاوەکەوە، هەر ئەوەش وایکردووە بە ئاسانى نزیکەى دوو هەزار و ٥٠٠ مەتر ببڕن و دەشڵێن، ئەگەر هاوکارییان بکرێت کە گەورە بوون بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکانیش دەکەن.

 غەریب ئیبراهیم یاوەرى منداڵەکانى کرد، خاوەنى پێنج منداڵە و چواریانى لە تەمەنى دوو ساڵییەوە فێرى مەلە کردووە.

 متمانەى بە تواناى منداڵەکانى هەیە و کاتێک دەچنە قوڵایى دەریاچەى دوکانیش هیچ دوو دڵ نییە.

 غەریب و منداڵەکانى دواى ئەوەى چوونە چوارقوڕنە و کەمێک پشوویاندا هەر بە مەلەوانى گەڕانەوە خدران.