زیاتر له مانگێك به‌سه‌ر ڕووداوەکەى هۆقەبازى هەولێر تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا گەمارۆی توند لەسەر ئاوارەکانى باکورى کوردستان هەیە کە لە کەمپى رۆستەم جودى لە مەخمور نیشتەجێن.
زیاتر له مانگێك به‌سه‌ر ڕووداوەکەى هۆقەبازى هەولێر تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا گەمارۆی توند لەسەر ئاوارەکانى باکورى کوردستان هەیە کە لە کەمپى رۆستەم جودى لە مەخمور نیشتەجێن.
دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه، سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكه‌ن، موزه‌یه‌ن گونه‌یش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له باشووری كوردستانیش له نزیكه‌وه ئاگاداری دۆخی هاوڵاتییانی كه‌مپی مه‌خموره، به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی خراوه‌ته سه‌ریان، ڕۆژانه هه‌واڵیان ده‌پرسێت.
به تاسه‌وه چیرۆكى دوو ئافره‌تی دووگیان دەگێڕێتەوە، کە ویستوویانه به مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن، به‌ڵام ڕێگرییان لێ كراوه و هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه منداڵه‌كانیان له‌بارچووه.
كه‌مپی مه‌خمور ده‌كه‌وێته دامێنی چیای قه‌ره‌چووغ، تایبه‌ته به‌و هاوڵاتییه كوردانه‌ی له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له باكوری كوردستانه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
به‌شێكی زۆریان بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان كرێكاری و كه‌سابه‌تی تایبه‌ت دەکەن، به‌ڵام زیاتر له مانگێكه ناتوانن بچنە هەولێر و ئەوانیش بێکاربوون.
بێوار ئونڤه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپی مه‌خمور دەڵێت، ئاسایش رێگە بە نەخۆش و خوێندکار و خەڵکى دیکەش نادات کە بۆ کارێکى پێویست دەیانەوێت سەردانى هەولێر بکەن.
تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ولێر، هۆكاری گەمارۆکەیان ئاشكرانه‌كردووه، ئێن ئاڕ تیش چه‌ندجارێك هه‌وڵیدا بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی فه‌رمی و دروستی ده‌ستبكه‌وێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و گه‌مارۆیه به پێشێلكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤ ناودەبات و دەڵێت، کەیسی گومان‌لێکراو و تۆمەتباران لەگەڵ کەمپەکە جیاوازە و دەبێ مامەڵەیەکى مرۆڤدۆستانەى لەگەڵدا بکرێت.
كه‌مپی مه‌خمور له ساڵی ١٩٩٨ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له قه‌زای مه‌خموری نزیك پارێزگای هه‌ولێر دروستكراوه و، شوێنى مانەوەى ئەو کەسانەیە کە به‌هۆی سیاسه‌تەکانى حکومەتى توركیاوه زێدى خۆیان بەجێهێشتووە، ئێستا ژماره‌ی دانیشتووانەکەى نزیكه‌ی ١٢ هه‌زار كه‌س ده‌بێت.