سەردێڕ:

لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانى کردووە

فۆتۆ: 
2019-08-15

1893 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی چوار رۆژى جەژنی قورباندا شوێنە گەشتیارییەکان و هاوینەهەوارەکانی سلێمانی میواندارییان لە زۆرترین گەشتیار و هاوڵاتییان کرد، تا چێژ لە هەوای فێنک و ئاوی سازگار و سێبەری باخ و پرۆژە گەشتیارییەکان و یارییە جۆراوجۆرەکان وەرگرن.

چەند هاوسەرێک کە تازە ژیانی هاوسەرییان پێکهێناوە، دەیانەوێت کاتەکانی یەکەم جەژنی پێکەوەبوونیان لە چاڤی لاند بەسەربەرن، بۆیە بڕیاریانداوە لە کەرکوکەوە سەردانی سلێمانی بکەن.

لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا ١١٥ هەزار کەس لە هاوڵاتییانی سلێمانی و گەشتیارانی پارێزگاکانی تری هەرێم و عێراق سەردانی ئەکوا پارک و کابینە گەشتیارییەکانی پرۆژەی چاڤی لاندیان کردووە. هاوکات بەراورد بە ساڵی پار ژمارەى گەشتیارانى پرۆژەکە بە ڕێژەی لە سەدا ٢٦ زیادیکردووە. سەرباری ئەو ژمارەیەش هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو لەناو پڕۆژەکەدا تۆمارنەکراوە.

 بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە ١١٠ هەزار گەشتیارى دەرەوەى شار روویان لە سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانی کردووە، زۆربەی ئەو گەشتیارانەش دانیشتووی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون.