وەک هەموو جەژنەکانی تر لە جەژنی قوربانیشدا لە کەرکوک، شەقام و ناو کۆڵانەکان چۆڵی زۆری پێوە دیارە، بەپێچەوانەوەوە رێگاکانی سلێمانی و هەولێر قەرەباڵغن و بەشێک لەهاوڵاتییان کەرکوک جێ دەهێڵن.
وەک هەموو جەژنەکانی تر لە جەژنی قوربانیشدا لە کەرکوک، شەقام و ناو کۆڵانەکان چۆڵی زۆری پێوە دیارە، بەپێچەوانەوەوە رێگاکانی سلێمانی و هەولێر قەرەباڵغن و بەشێک لەهاوڵاتییان کەرکوک جێ دەهێڵن.
هەروەک سەردەمی کۆن لەناو تەپوتۆز وکەشێکی نەگونجاودا منداڵان خەریکی یاری چەرخ و فەلەکن و بەشێکی زۆر لەهاوڵاتییانیش لەشوێنی سەربڕینخانەکانن و قوربانی دەکەن.
بەپێی ئامارەکانی کوشتارگەی کەرکوک ئەمساڵ زیاتر لە سێ هەزار سەر ئاژەڵ سەربڕدراون و ژمارەکە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو زیاترە.
بەوتەی هاوڵاتییان نەبوونی شوێنی گەشتیاریی و کەمی پارک و باخچە و شوێنی حەوانەوە، هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی دانیشتووانی کەرکوک لە جەژندا زیاتر رووبکەنە شارەکانی تر و ناوشار چۆڵ بێت.
لەبەشێک لەگەڕەکە میللیەکانی کەرکوک هاوشێوەی جاران پیاوانی گەڕەک دوای کۆبوونەوەیان سەردانی دراوسێکانیان دەکرد و چوکلێتی جەژنیان وەردەگرت و گەردن ئازادیان لەیەکتردەکرد.
لەم جەژنەشدا هاوڵاتییانی کەرکوک داوای یەکڕیزی و ڕێککەوتنی لایەنەکان دەکەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتە ئەمنی و ئیداریەکانی شارەکە و هیواخوازن جەژنی قوربان ببێتە هۆی هاندانی قوربانی دانی لایەنەکان لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتییان.