لەم مەیدانە کاتییە، هەموو ئەو ئاژەڵانەى بۆ قوربانیکردن ئامادەکراون کۆکراونەتەوە، لێرە تەنیا مامەڵەى کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرێت، چونکە بەپێى ڕێنماییەکانى قایمقامیەت، سەربڕینى ئاژەڵ لەسەر شەقام و مەیدانەکان قەدەغەیە.

لیژنەکان چاودێریى ئەو مەیدانە هەمیشەیى و کاتییانە دەکەن کە ئاژەڵیان تێدا دەفرۆشرێت، باس لەوەش دەکەن هەرکەس سەرپێچیى بکات سزاى دەدەن.
دەروێش فەرەج نوێنەرى ڤێتەرنێری لە لیژنەى باڵاى قایمقامیەت دەڵێت، کوشتارگەى نوێی سلێمانى کراوەیە و پشکنین بۆ هەموو ئاژەڵێک تیایدا دەکرێت و ئەو ئاژەڵانەى کە بۆ سەربڕین ناشێن رەتدەکرێنەوە.
ئەمساڵ ڕێژەى قوربانیکردن زیادیکردووە، کڕیار و فرۆشیارانیش قوربانی کردن لە کوشتارگە و شوێنە تەندروستەکان بە پێویست دەزانن تاکو گۆشتێکى تەندروستیش وەک خێر بدرێتە هاوڵاتییان.
ساڵانى رابردوو لە هەر شوێنێک ژمارەیەک ئاژەڵى تێدا کۆبکرایەتەوە، هەر لەو شوێنە قوربانییەکەش سەردەبڕدرا، بەڵام ئەمساڵ قەسابەکان لەگەڵ هاوڵاتییەکە دەچنە شوێنى تایبەت یان کوشتارگە بۆ سەربڕینى ئاژەڵەکە.
لە سلێمانى یەک کوشتارگە هەیە، کە رۆژانە زیاتر لە هەزار سەر ئاژەڵى تێدا سەردەبڕدرێت، تەنیا لە دوو رۆژی رابردووشدا زیاتر لە حەوت هەزار ئاژەڵى تێدا سەربڕدراوە.