به‌پێی ئامارێكی نافه‌رمی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان به بڕیاری دادگا، هێزه ئه‌منییه‌كان ١٠ کەسیان لە هەردوو رەگەز به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان دەستگیرکردووە.
به‌پێی ئامارێكی نافه‌رمی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان به بڕیاری دادگا، هێزه ئه‌منییه‌كان ١٠ کەسیان لە هەردوو رەگەز به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان دەستگیرکردووە.
به‌رزان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی دەربەندیخان باس له‌وه ده‌كات، به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به ماده هۆشبه‌كانه‌وه له سنورەکە زیادیكردووه و له حاڵه‌ته‌وه بووەته دیارده و به پێویستی ده‌زانێت داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دواداچوونی زیاتری بۆ بكه‌ن.
ئێن ئاڕ تی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه په‌یوه‌ندیی كرد به ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و سلێمانییه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
به‌ڵام به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گه‌رمیان لە چەند مانگی ڕابردوودا لە سنووری دەربەندیخان حاڵەتی بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە مادە هۆشبەرەکان هەستی پێ كراوه، بۆیه هه‌ڵمه‌تێكی وردیان بۆ ده‌ستگیركردنى فرۆشیاران و به‌كارهێنه‌ران کردووە.
لە هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای ژمارە ٦٨ی ساڵی ١٩٦٥ مامەڵە لەگەڵ كەسانی بازرگان یاخود بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەكرێت، جه‌مال حه‌وێز ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستانیش ره‌خنه له‌و یاسا و رێنماییانه‌دا ده‌گرێت كه تایبه‌تن به ماده هۆشبه‌ره‌كان و داواده‌كات هه‌مواربكرێنه‌وه و سزای توندتر دابنرێت.
به‌پێی ئاماره‌كان، له سنوری پارێزگای سلێمانی له ساڵی ٢٠١٨‌دا ٢٤٨ كه‌س به یاسای ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون و له ساڵی ٢٠١٧دا ٣١٠ كه‌س بوون.
به گشتی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنرێن بریتین له جۆره‌كانی (حه‌شیش، كۆكاین، كراك، تلیاك، هیرۆین)، هه‌روه‌ها ماده‌یه‌كی نوێش دروستكراوه به ناوی شیشه‌كه كریستڵه و مه‌ترسیدارترینی ئه‌و مادانه‌یه كه به‌كارده‌هێنرێت و رێژه‌كه‌ی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.