لەگەڵ هاتنی جەژن و بۆنەکان شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانی ئامادەی لەخۆگرتنی زۆرترین گەشتیارن، لەنێویاندا پرۆژەی چاڤی لاند وەک گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە سروشتێکی جوان و بە کۆمەڵێک ئۆفەر و یاری و نمایشی سەرنجڕاکێشەوە ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە، بۆئەوەی لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا پێشوازی لە زۆرترین گەشتیار بکات.

ئارام ئەحمەد بەڕێوەبەری کۆمپانیای چاڤی باس لەوە دەکات، سەرجەم بەشەکانی چاڤی لاند کراوە دەبن، تا گەشتیاران کاتەکانیان بە ئارامی بەسەربەرن و نرخەکانیش هاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایین و گۆڕانیان بەسەردا نەهاتووە.
لە پارێزگای سلێمانی چەندینی هاوینەهەوار و سەیرانگا و شوێنی گەشتیاری هەن، کە ساڵانە لە بۆنەکاندا سەرنجی زۆرترین گەشتیار ڕادەکێشێت، لە وڵاتانی دراوسێ و شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە سەردانیان دەکەن.
عەلی رەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانیش ئاماژە بەوە دەکات، لە رێگەی رێبەری گەشتیارییەوە کە بە زمانی کوردی عەرەبی چاپکراوە، زانیاری لەسەر شوێنە گەشتیارییەکان دەدەن بە گەشتیاران.
وتیشی، چاودێریی سەرجەم میوانخانە و چێشتخانە و رێستۆرانت و گوندە گەشتیارییەکان دەکەن و داوادەکەن لە ڕۆژانی جەژندا ئەو شوێنانە کراوەبن و نرخەکان بەزنەکەنەوە.
بەپێی ئامارەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی، لەمساڵدا ٨٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە، بەپێی ئاماری چاڤی لاندیش تەنها لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار و هاوڵاتی سەردانی پرۆژەکەیان کردووە.
بۆ ئەم جەژنەش پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤی لاند ئامادەکاریی کردووە، تا پێشوازی لە هەزاران گەشتیار و هاوڵاتیی هەرێم بکات.