هێشتا ماندوویی لە لەشی جوتیارانی هەرێم دەرنەچووە، خەم و نیگەرانیی ساغنەبوونەوەی بەرهەمی رەنجی ئەمساڵیان بەرۆکی گرتوون، چونکە سایلۆکان بەشێکی کەمی گەنمەکەیانی وەرگرتووە و لەگەڵ کۆتاییهاتنی وادەی وەرگرتنی بەروبوومەکەیان، بەشی زۆری، کە ٦٢%ە، بەسەر دەستیان ماوەتەوە.
هێشتا ماندوویی لە لەشی جوتیارانی هەرێم دەرنەچووە، خەم و نیگەرانیی ساغنەبوونەوەی بەرهەمی رەنجی ئەمساڵیان بەرۆکی گرتوون، چونکە سایلۆکان بەشێکی کەمی گەنمەکەیانی وەرگرتووە و لەگەڵ کۆتاییهاتنی وادەی وەرگرتنی بەروبوومەکەیان، بەشی زۆری، کە ٦٢%ە، بەسەر دەستیان ماوەتەوە.
خالید تاهیر زیاتر له ٣٠ ساڵه له هه‌ولێر جووتیاره، بەردەوام هه‌ستیكردووه وەک پێویست بەری رەنجی خۆی نەچنیوەتەوە و هەر ماندووبوونەکەی بۆ ماوەتەوە.
ئه‌مساڵ ٤٠ ته‌ن به‌رهه‌می دروێنه‌ی گه‌نمه‌كه‌ی بووه، به‌ڵام ته‌نها پێنج ته‌ن له به‌رهه‌مه‌كه‌ی له سایلۆی هه‌ولێر لێ وه‌رگیراوه.
له ئێستادا كه واده‌ی ڕاده‌ستكردنی گه‌نم كۆتاییهاتووه، ئه‌م جووتیاره نیگه‌رانه له‌وه‌ی ئه‌و ٣٥ ته‌ن گه‌نمه‌ی كه ماویەتی، چۆن و بە چ شێوه‌یه‌ك ساغیبكاته‌وه، كه ڕه‌نج و ماندووبوونی ئه‌مساڵی به‌فیڕۆنه‌چێت.
بەرهەمی گه‌نمی پێشبینیكراوی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له یه‌ك ملیۆن ته‌ن ده‌بێت، لە ماوەی رابردووش‌دا بۆ ١٠ رۆژ واده‌ی راده‌ستكردنی گه‌نمی جووتیاران درێژكرایه‌وه و، بڕیاریشدرا له‌و ڕێژه‌یەی بۆ هه‌رێم دیاریكرابوو، له سه‌دا ١٠ی تریش گه‌نم له جووتیارانی هه‌رێم وه‌ربگیرێت.
به‌مه‌ش له ئه‌مساڵدا له ته‌واوی هه‌رێم ٣٧٤ هه‌زار ته‌ن گه‌نم له جووتیاران وه‌رگیرا، كه ئه‌وه‌ش ده‌كاته ڕێژه‌ی ٣٧.٤%ی كۆی به‌رهه‌می گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان، بەو پێیەش رێژەی ٦٢.٦%ی ئەو گەنمەی جوتیاران، كه بڕەکەی ده‌كاته ٦٢٦ هه‌زار ته‌ن، هیچ رێگەیەک نییە بۆ ساغکردنەوەی.
بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیارانی هەرێم بە یەک ملیۆن تەن دەخەمڵێنرێت و تەنها ٣٧.٤% ی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە لایەن بەغداوە وەردەگیرێت.نزیکەی ٦٢٦ هەزار تەن گەنمیش لە سەر دەستی جوتیارانی هەرێم ماوەتەوە.
وه‌زیری كشتوكاڵ ده‌یه‌وێت له پلانی چوار ساڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بیر له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گه‌نمه‌ی جووتیاران بكاته‌وه كه له ناوخۆ ساغناكرێنه‌وه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو دەڵێت، لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن و لە ئێستاشدا سەرقاڵى ئامادەکردنى پلانى چوار ساڵەى وەزارەتەکەیانن، ئەو پرسەش یەکێک دەبێت لەو پرسانەى بەرنامەى بۆ دادەنرێت.
ئه‌گه‌رچی پارێزگاكانی تری باشوور و ناوه‌ڕاستی عێڕاق، به‌بێ ئاماژه‌پێكردن بۆ ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو، جووتیاره‌كانی ڕێگایان پێ دراوه ته‌واوی به‌رهه‌می گه‌نمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی حكومه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه گه‌نمه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه، عه‌لی ڕه‌شید سه‌رۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هه‌ولێر دەڵێت، پێشنیازیان كردووه ئه‌و گه‌نمه له ناوخۆ بكرێت به ئارد و سوودی لێ وه‌ربگیرێت، تاوه‌كو كه‌متر ئه‌و بابه‌تانه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
ئێن ئاڕ تی زانیوویه‌تی به‌شێك له جوتیارانی هه‌رێم به شێوه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ جووتیارانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێڕاق ڕێكه‌وتوون تاوه‌كو گەنمەکانیان به ئه‌وان بفرۆشن، هه‌رچه‌نده به هه‌رزانتر راده‌ستیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆیان هه‌یه سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن، لای ئه‌وان پاره‌یه‌كی باشتر ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی جووتیاران ئه‌مساڵ دڵخۆشبوون به بارینی ڕێژه‌یه‌كی زۆری باران، كه‌چی له‌لایه‌ك له ماوه‌ی ڕابردوودا ئاگر خه‌رمانی ره‌نجی به‌شێك له جووتیارانی سووتاند، له لایه‌كیش كێشه‌ی ساغنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان بووەتە خه‌مه گه‌وره‌كه‌ی جوتیارانی هەرێم.