عوسمان ته‌مه‌نی ٤٧ ساڵه و جوتیاره له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی شاره‌زوور، توانیویه‌تی گۆرانكاریی له‌شێواز و چه‌ند پارچه‌یه‌كی تراكتۆری جۆری عه‌نته‌ردا بكات بۆیه‌كه‌مجاریش كاره‌كه‌ی له شاره‌زوور بۆ ژماره‌یه‌ك جوتیار و وه‌ستاو شۆفێرانی تراكتۆر نمایشكرد.
عوسمان ته‌مه‌نی ٤٧ ساڵه و جوتیاره له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی شاره‌زوور، توانیویه‌تی گۆرانكاریی له‌شێواز و چه‌ند پارچه‌یه‌كی تراكتۆری جۆری عه‌نته‌ردا بكات بۆیه‌كه‌مجاریش كاره‌كه‌ی له شاره‌زوور بۆ ژماره‌یه‌ك جوتیار و وه‌ستاو شۆفێرانی تراكتۆر نمایشكرد.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیيانه‌ی له‌م تراكتۆره‌دا هه‌یه بریتیه له گۆڕینی له‌تاك ئه‌كسله‌وه بۆ ده‌بڵ ئه‌كسڵ، زیادكردنی خێرایی بۆ دووهێنده‌ی تراكتۆری ئاسایی، به‌پاوه‌ركردنی سوكان بۆ ئاسان لێخورین و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجكردنی سوته‌مه‌نی بۆ ٢٥% كه‌متر له تراكتۆره‌كانی دیكه.
له دوای گۆرانكارییه‌كان عوسمان تراكتۆره‌كه‌ی ناوناوه هۆزو وه‌كخۆی ده‌ڵێت پێویستبوو ناوه‌كه‌شی بگۆردرێ بۆیه ناوێكی نوێ و جیاوازی كوردیی بۆ ده‌ستنیشانكردوه.
ئه‌و زۆر دڵخۆشه به‌دروستكردنی تراكتۆره و دۆست هاورێكانی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش پۆل پۆل ده‌ستخۆشیان لێده‌كرد، به‌شێك له‌جوتیارانیش داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت پشتیوانی ئه‌م جۆره پڕۆژانه بكات بۆ ئه‌وه‌ی سودی لێوه‌ربگرن بۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانیان.
عوسمان ته‌نیا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوه و هیچ خولێكی میكانیكی نه‌بینیوه، به‌ڵام نزیكه‌ی ١٥ ساڵ شۆفێری تراكتۆربووه و له‌وكاته‌وه بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌م تراكتۆره نوێیه‌ی له‌مێشكی خۆیدا نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه.
بۆ گۆرانكاریكردن له‌م تراكتۆره نوێیه‌دا عوسمان نزیكه‌ی ١١ مانگ كاری كردووه و نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار دۆلاریشی خه‌رج كردووه و جگه له تراكتۆری كۆنیش سودی وه‌رگرتوه له‌به‌كارهێنانی چه‌ند پارچه‌یه‌كی ئۆتۆمبێل.
ئامێری تراكتۆر لە عێراق و كوردستان بەشێوەیەكی فراوان به‌كارده‌هێنرێت و زیاتر تراكتۆره‌كانیش له‌جۆری (زیتۆر- عەنتەر)ن و بەشێكی زۆریان بەهۆی كۆنبوویان توانای كاركردنیان نەماوە.