سەردێڕ:

کچە کوردێک لەسەر ئاستى پارێزگاى کەرکوک پلەى یەکەمى بەدەستهێنا

فۆتۆ: 
2019-08-03

4337 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتى خوێندندا ئەدیان لە مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدووربوو، لەگەڵیشیدا هەوڵ و کۆششى بەردەوامى هەبوو، هەموو ئەمەى بۆ ئەوە دەکرد ئەو نمرەیە بەدەستبهێنێت کە خەونى پێوە دەبینى ودواجاریش لەسەر ئاستى پارێزگاى کەرکوک پلەى یەکەمى بەدەستهێنا.

ئەدیان ڕۆژانە زیاتر لە ۱۹ کاتژمێر خوێندویەتی و لە تاقیکردنەوەکانیشدا ڕێگە بە بەکارهێنانی حاسیبە نەدراوە، بەڵام توانیى لە تاقیکردنەوەى ئەزموونە گشتییەکانى وەزارەتى پەروەردەى عێراقدا لە قۆناغى ١٢ى ئامادەییدا پلەى یەکەم بەدەستبهێنێت و لەسەر ئاستى پارێزگاى کەرکوک یەکەم بێت.

ئەدیان نازم کچە خوێندکاری یەکەمی کەرکوک دەڵێت، لە پێنجى بەیانى تا ١٢ى شەو دەیخوێند و کاتى نانخواردن و پشوودانیشی دانابوو.

ئەدیان، جگە کاتی پێویست بۆ پرسیارکردن لە مامۆستاکانی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەکارنەهێناوە و ڕۆژانە لە ژوورە بچوکەکەیدا لە هەوڵدان بەردەوام بووە.

جگە لە ئەمساڵ، لە ساڵانی ڕابردووشدا ئەدیان یەکەمی پۆلەکەی بووە، دایکی ئەدیان مامۆستایە و بە بەردەوامی هاوکاری بووە، باس لە زیرەکى و لێهاتوویى کچەکەى دەکات.

ئەدیان کچە شەهیدە و لەکاتێکدا تەمەنی چوار ساڵان بووە، باوکی بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کەرکوک شەهید بووە.