دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئێستادا حزبه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت خەریكی ئاماده‌كارین بۆ یەكلاكردنەوەی ناوی ئەو كاندیدانەی كە سیڤی خۆیان به مەبەستی وەرگرتنی پۆستی بریكاری وەزیر و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان پێشكەشی ئۆرگانه جیاوا‌زەكانی حزبه‌كانییان كردووه.
دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئێستادا حزبه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت خەریكی ئاماده‌كارین بۆ یەكلاكردنەوەی ناوی ئەو كاندیدانەی كە سیڤی خۆیان به مەبەستی وەرگرتنی پۆستی بریكاری وەزیر و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان پێشكەشی ئۆرگانه جیاوا‌زەكانی حزبه‌كانییان كردووه.
هه‌ر حزبێكیش به شێواز و میكانیزمی جیاواز هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سیڤی كاندیده‌كان ده‌كات و بڕیاریشه بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو سیڤی كاندیده‌كان ڕاده‌ستی حكومه‌ت بكرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه خاوه‌نی زۆرترین پۆسته باڵاكانی هەرێم، له پۆستەکانی خوار وه‌زیریش چەند پۆستى گرنگى بەردەکەوێت کە بریتین له فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بریكاری وەزارەتی پلاندانان، بریكاری وەزارەتی دارایی، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە، دەستەی وەبەرھێنان، فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون.
بزووتنەوەی گۆڕانیش، له‌م كابینه‌یەدا چوار وه‌زاره‌تى بەرکەوتووە و چاوەڕوانى پۆستەکانى دیکەیە، کە پێده‌چێت لەرێگەیانەوە کۆتایى بە زویربوونى بەشێک لە هه‌ڵسوڕاوه ناڕازییه‌كانی بهێنێت.
ئەو پۆستانەى کە گۆڕان وەریاندەگرێت بریتین له جێگرێكی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ كاروباری چاكسازیی، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری كارگێڕیی، بریكاری وەزارەتی پەروەردە، بریكاری وەزارەتی شارەوانی، بریكاری وەزارەتی كارەبا، دوو بەڕێوبەری گشتی لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرێكی گشتی لە پەرلەمانی كوردستان.
ئه‌ندامانی جڤاتی نشتیمانی بزووتنه‌كه‌ش، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیان داوه‌ته ڕێكخه‌ری گشتی بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی سیڤی كاندیده‌كان.
هه‌رچه‌نده یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كابینەی نۆیەم خاوه‌نی پێنج وەزارەت و وەزیرێكی ھەرێمه، به‌ڵام ئەم پۆستانەشی بەركەوتووە: جێگرێكی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری ئەمنیی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، دەزگای گشتیی كارووباری مین.
بۆ ئه‌م كابینه‌یه توركمانه‌كان جگه له‌وه‌ی وه‌ك سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زیرێكی هه‌رێم به‌شدارن له حكومه‌ت، بڕیاریشه پۆستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دیراسه‌ی توركمانی له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ پۆستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕۆشنبیری توركمانی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به توركمانه‌كان بدرێت.
ئێن ئاڕ تی زانیویه‌تی پۆسته‌كانی بریكاری وه‌زیر و ڕاوێژكار و به‌ڕێوبه‌رو به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان، له‌ئێستادا له‌ناو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزب و پارته به‌شداره‌كانی حكومه‌ت زۆرترین كێبڕێكی له‌سه‌ر ده‌كرێت و به‌شێكی زۆری كادیرانی حزبه‌كانیش سیڤی خۆیان پێشكه‌شی حزبه‌كانیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پۆستانه‌یان ده‌ستبكه‌وێت.