لە ساڵی ٢٠١٤وە هیچ یاسایەکی بودجەی ساڵانە، لە هەرێمی کوردستاندا نەبووە و کۆتا پرۆژە یاسای بودجەش ساڵی ٢٠١٣ لە کابینەی حەوتەمی حکومەتدا بووە، واتا کابینەی هەشتەم هیچ یاسایەکی بودجەی نەبووە.
لە ساڵی ٢٠١٤وە هیچ یاسایەکی بودجەی ساڵانە، لە هەرێمی کوردستاندا نەبووە و کۆتا پرۆژە یاسای بودجەش ساڵی ٢٠١٣ لە کابینەی حەوتەمی حکومەتدا بووە، واتا کابینەی هەشتەم هیچ یاسایەکی بودجەی نەبووە.
وەزارەتی دارایی ساڵی ڕابردوو، پرۆژە یاسای بودجەی بۆ ساڵی ٢٠١٩ ئامادەکرد، بەڵام بەهۆی گۆڕانکاری لە حکومەتدا، نەبرایە پەرلەمان و پەسەندنەکرا و، تەنها وەک نوسراوێکی سەر کاغەز مایەوە.
شێرکۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، نەبوونی بودجە لە ساڵانی ڕابردوودا بە کارەسات ناودەبات و دەڵێت، لە هەوڵدان بۆئەوەی بۆ ساڵی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجە هەبێت.
لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٦ و ٢٠١٧ و ٢٠١٨دا، کە پرۆژە یاسای بودجە نەبووە، حکومەت راپۆرتی کۆتایی خەرجییەکانی بۆ پەرلەمان ناردووە، بەڵام ساڵی ٢٠١٥ کە وەزیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن پارتییەوە نێردرانە ماڵەوە، نەتوانرا راپۆرتی کۆتایی ئامادەبکرێت، واتە لەو ساڵەدا نە یاسای بودجە ڕاپۆرتی کۆتایی خەرجییەکانیش نەبووە.
کاوە عەبدولقادر ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش دەڵێت، نەبوونی یاسای بودجە ڕێگەیەک دادەنێت بۆ زۆربوونی ڕێژەی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی وڵات. دەشڵێت، داوایان لە حکومەت و وەزارەتی دارایی کردووە، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو ئامادەبکەن.
نەبوونی یاساکەش گرفتی بەرزکردنەوەی پلەی بۆ فەرمانبەران درووستکردووە، هەر بەو هۆیەوە تا ئێستا نەتوانراوە ٣١ هەزار فەرمانبەری گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیی، هاوکات هەر فەرمانگەیەک پێداویستییەک بکڕێت، دەبێت پسوڵەکەی بگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی، ئەوەش ئەرکی وەزارەت و فەرمانگەکانی قورسکردووە.
لە یاسای بودجەدا، داهات و خەرجیی ساڵێک دیاریدەکرێت، داهاتی هەرێمیش لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوت و ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت بۆ دابەشکردنی موچە و بە داهاتەکانی ناوخۆوە دیاریدەکرێت.
ئ.ر