حەوت مانگ بەسەر سوتانى سێوان قادر و سێ منداڵەکەیدا تێپەڕى، بەڵام تا ئێستا تۆمەتبارى یەکەمى کەیسەکە کە هاوسەرەکەیەتى دادگایى نەکراوە.
حەوت مانگ بەسەر سوتانى سێوان قادر و سێ منداڵەکەیدا تێپەڕى، بەڵام تا ئێستا تۆمەتبارى یەکەمى کەیسەکە کە هاوسەرەکەیەتى دادگایى نەکراوە.
باوکی سێوان دادگا بە کەمتەرخەم دەزانێت لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەى کچەکەی و نەوەکانیدا، تەنیا یەک داواکاریى هەیە، ئەویش بەرقەراربوونى دادپەروەرییە لە کەیسەکەدا.
لە کەیسى سوتانى سێوان و منداڵەکانیدا تۆمەتبارى دووەم ئازادکراوە، پارێزەرى دۆسیەکەش دەڵێت، لە دادگاى تەمیزى هەولێر داواى پێداچوونەوەیان بە بڕیارەکەدا کردووە.
لە ماوەى رابردووشدا باس لە ئەگەرى دەستتێوەردان کرا لە کەیسەکەدا، پارێزەرەکەى لەم ڕووەوە گومانى هەیە و باس لەوە دەکات تا ئێستا تۆمەتبارى یەکەم لێکۆڵینەوەى لەگەڵ کراوە و دادگایى نەکراوە.
هەرچەندە کەسوکار و پارێزەرى کەیسەکە گومانیان هەیە، بەڵام سەرپەرشتیاری بەدواداچوونی کەیسی سێوان و منداڵەکانی قسەیەکى دیکەى هەیە و دەڵێت، هەموو کارەکانی دۆسیەکە بە شێوەیەکی باش بەڕێوەچووە.
سەرکەوت عومەر سەرپەرشتیاری بەدواداچوونی کەیسی سێوان و منداڵەکانی، رەتیدەکاتەوە هیچ جۆرە دەستتێوەردانێک لە دۆسیەکەدا هەبێت و دڵنیایى دەدات کە ڕێگە بەو کارە نادەن.
١٦ى کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، لە ماڵەکەى خۆیان لە چەمچەماڵ سێوان قادر و سێ منداڵى سوتان و گیانیانلەدەستدا و رووداوەکەش کاردانەوەى فراوانی لێکەوتەوە.