ماڵپەڕى ویکیلیکس ئاشکرایکردووە، حکومەتى هەرێم لە ساڵى ٢٠١٦دا زیاتر لە سێ ملیار دۆلارى لە کۆمپانیایەکى بەریتانى وەرگرتووە.
ماڵپەڕى ویکیلیکس ئاشکرایکردووە، حکومەتى هەرێم لە ساڵى ٢٠١٦دا زیاتر لە سێ ملیار دۆلارى لە کۆمپانیایەکى بەریتانى وەرگرتووە.
ماڵپەڕەکە لە یەکێک لە بەڵگەنامەکانیدا تیشکى خستوەتە سەر رێککەوتنێکى نێوان حکومەتى هەرێم و چەند کۆمپانیایەکى نەوت و هەندێک زانیارى لەسەر داهاتى هەرێم لەسەروەختى قەیرانى داراییدا ئاشکراکردووە.
لە یەکێک لە بەڵگەنامەکاندا باس لەوە دەکات، کۆمپانیای گلینکۆری بەریتانی کە لە بواری کانزا و وزەدا کاردەکات، لە ساڵی ٢٠١٦دا بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری وەک ڕێککەوتنێکی نەوتی داوە بە هەرێمی کوردستان.
ویکیلیکس نوسیوویەتی، کۆمپانیاکە ئەو بڕە پارەیەی داوە بە حکومەتى هەرێم وەک قەرەبوویەک لەبری پێدانی نەوت بە کۆمپانیاکە، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان جۆرێک لە کێبڕکێی قازانج ویست لەگەڵ هەریەکە لە کۆمپانیاکانی ڤیتۆل و پێتراکۆ دروستبکات، کە بە هەمان شێوە لە بواری نەوت و کانزادا کاردەکەن.
لەگەڵ ئەمانەشدا، کۆمپانیای ڤیتۆل لە مانگی یەکی ئەو ساڵەدا زیاتر لە ١٢ بارهەڵگری نەوتی هاوردەی بازاڕەکانی جیهان کرد، هەروەها کۆمپانیای پێتراکۆ زیاتر لە حەوت بارهەڵگری هەناردە کردووە، کە ئەمەش هیچکات حکومەتی هەرێم باسی لێوە نەکردووە.
ویکیلیکس ئاماژەى بەوەش کردووە، نەوتی کوردستان بەلای وڵاتانی ئەوروپاوە گرنگییەکی زۆری هەیە، بە جۆرێک نەوتەکەیان دەگەیشتە ئیسرائیل و کرواتیا، لەوێشەوە لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە بۆ پۆڵەندا و ئەڵمانیا هەناردەکراوە.
بەپێی بەڵگەنامەکە، حکومەتی هەرێم بڕی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار و چەند بازاڕێکی ئاڵوگۆڕی بازرگانی گەرەنتیکراوی وەک قەرز لە تورکیا وەرگرتووە، بەرامبەر داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێم، هەروەها لە هەمان ساڵدا و لە مانگی سێدا حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە ١٠٠ ملیۆن دۆلاریان بەدەستگەیشتووە بەبێ ئەوەی بڵێت لە کوێوە هاتووە.
بەپێی سەرجەم ئەو پارانە بێت کە ویکیلیکس ئاشکرایکردوون، دەردەکەوێت لە ساڵی ٢٠١٦دا حکومەتی هەرێم خاوەنی ٣ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری کۆمپانیایەکی نەوتی و وڵاتی تورکیا بووە، بەڵام بە بیانووی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم و دابەزینی نرخی نەوت، هەر لەو ساڵەدا موچە بە پاشەکەوت دابەشکرا.