سەردێڕ:

​٣٠ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی عەبدولڕەحمان قاسملۆدا تێپەڕدەبێت

فۆتۆ: 
2019-07-13

3830 جار خوێندراوەتەوە

​لە ١١ی شوباتی ١٩٧٩ ڕژێمی شای ئێران ڕووخا، حزبی دیموکرات بە سەرکردایەتیی قاسملۆ لە ماوەیەکی کورتدا وەک حزبێکی بەهێز دەرکەوت.


لە ١١ی شوباتی ١٩٧٩ ڕژێمی شای ئێران ڕووخا، حزبی دیموکرات بە سەرکردایەتیی قاسملۆ لە ماوەیەکی کورتدا وەک حزبێکی بەهێز دەرکەوت.

ڕۆژی ١٩ی ئابی ١٩٧٩ بە بڕیار و فەتوای خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئێران، سوپای تاران لە چەند قۆڵەوە هێرشێکی بەربڵاوی کردە سەر کوردستان. ئەوەش بوو بە دەستپێکی شەڕێکی قورس کە زیاتر لە ١٥ ساڵی خایاند.

شەڕی عێراق و ئێران لە مانگی ئابی ١٩٨٨ کۆتایی هات. ئەوەش بارودۆخی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر برد. ئەو دۆخەش بووە هۆی ئەوە قاسملۆ بیر لە ڕێگەچارەیەکی دیکە جگە لە جەنگ بکاتەوە و هەوڵەکان بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی تاران دەستیپێکرد.

ڕۆژی ١٣ی تەممووزی ١٩٨٩ قاسملۆ، لەگەڵ عەبدوڵڵا قادری ئازەر نوێنەری حزبی دیموکرات لە ئەوروپا و د. فازڵ ڕەسوڵ، دۆستی حزبی دیموکرات، لە نەمسا لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی ئێران چوونە سەر مێزى دانوستان، بەڵام لەکاتى بەڕێوەچوونى گفتوگۆکاندا تیرۆر کران.

لە دوای چەند ڕۆژێک لە تیرۆرکردنی قاسملۆ، حکومەتی نەمسا بە پاساوی پارێزراوبوونی دیپلۆماتی، ئەو کەسانەی کە گومانلێکراو بوون بە ئەنجامدانی تیرۆرەکە، ڕەوانەی ئێران کردەوە، بەڵام هێشتا لە دوای ٣٠ ساڵ دۆسیەی تیرۆرکردنی قاسملۆ، لەبەرئەوەی پرۆسەی یاسایی و دادگایی نەبڕیوە، دانەخراوە.