مەسعود بارزانى کە دوو ساڵ بەسەر وازهێنانى لە پۆستى سەرۆکى هەرێمدا تێنەپەڕیوە، رەنگە جارێکى دیکە لە ڕێگەى پۆستێکى فەرمییەوە بگەڕێتەوە سەر شانۆی سیاسیی.
مەسعود بارزانى کە دوو ساڵ بەسەر وازهێنانى لە پۆستى سەرۆکى هەرێمدا تێنەپەڕیوە، رەنگە جارێکى دیکە لە ڕێگەى پۆستێکى فەرمییەوە بگەڕێتەوە سەر شانۆی سیاسیی.
لە ئێستادا بەپێی زانیارییەكانی سایتى درەو میدیا، كە لە چەند سەرچاوەیەكی باڵاوە لەناو پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەستیكەوتووە، لە پشتی پەردەوە دانوستانێكی نهێنی لە نێوان بەشێکی سەركردەی لایەنە سیاسییەكاندا بەڕێوەدەچێت، تێیدا پارتی دەیەوێت لە رێگەی دروستكردنی ئەنجومەنێكەوە بە فەرمی مەسعود بارزانی بكات بە مەرجەعی سیاسیی كورد.
ئەم هەوڵەی پارتی بۆ دروستكردنی ئەنجومەنێكە هاوشێوەى ئێران بە ناوی "ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان" و، دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم ئەنجومەنەوە بە فەرمیی بارزانی ببێتە مەرجەع.
بۆ ئامادەکردنى ڕەشنووسى ئەو پڕۆژەیەش سەركردەكانی پارتی لە پەیوەندیدان لەگەڵ كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان تاوەكو را و بۆچوونیان لەسەر دروستكردنی ئەنجومەنەكە بزانن و، تا ئێستاش كەس بە فەرمیی بیرۆكەكەی رەتنەكردووەتەوە، بەو واتایەى بەشێکی کەسی یەکەمى حزبەکان لەگەڵیدان.
لە دوای كشانەوەی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆكی هەرێم، بەردەوام دەستەواژەی مەرجەعى بۆ بەكاردەهێنرا، یەكەمین كەسیش سالار عەزیزى سەرکردەى پێشووى گۆڕان و ئێستاى یەکێتى بوو، کە ڕایگەیاندبوو لەپاڵ دەزگاكانی دیكەی دەوڵەتدا دەزگایەكی نوێ پێكبهێنرێت بە ناوی (ئەنجومەنی پاراستن و بەرژەوەندییەكانی نەتەوە یان نیشتمان) و كەسە یەكەمەكانی حزبە براوەکان ئەندامبن تێیدا.
لە رابردوودا پارتی بۆ پارسەنگیی دەسەڵات لەناو بنەماڵەی بارزانیدا پێویستی بە دوو پۆستی باڵا بوو، پۆستێك بۆ مەسعود بارزانی و پۆستێك بۆ نێچیرڤان بارزانی، بە هاتنەپێشەوەی مەسرور بارزانی، ئێستا پێویستیی پارتی بۆ پۆست جیاوازە، رەنگە ئەمە هۆكاری سەرەكیی دروستكردنی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێم و بەمەرجەعكردنی مەسعود بارزانی بێت.
تا ئێستا دیار نییە ئەو ئەنجومەنەی كە بڕیارە دروستبكرێت دەسەڵات و ئەركەكانی چی دەبن و هاوشێوەى مەرجەعییەتى شیعە و سوننەکانى عێراق دەستکراوە دەبێت، یان جیاوازتر؟