سەردێڕ:

به‌هۆی تۆپبارانه‌كانه‌وه‌ ژیانی بەشێک لە کۆچەرییەکان کەوتووەتە مەترسییەوە

فۆتۆ: 
2019-07-12

1906 جار خوێندراوەتەوە

تۆپبارانی سوپای پاسدارانی ئێران‌ ناڵە و هاواری بەشێک لە کۆچەرییەکانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دروستكرد و ژیانیشیان کەوتووەتە مەترسییەوە.


تۆپبارانی سوپای پاسدارانی ئێران‌ ناڵە و هاواری لاى بەشێک لە کۆچەرییەکانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دروستكرد و ژیانیشیان کەوتووەتە مەترسییەوە.

جگە لە کۆچەرییەکان، بەهۆی تۆپبارانەکانی ئێرانەوە بەشێک لە باخەکانی گوندی ئالانەی سەر بە قەزای چۆمان سوتاون و هاوڕێش یەکێکە لەو کەسانەی باخەکەی سوتاوە و زیانی زۆری بەرکەوتووە.

بەشێک لە کۆچەرییەکان و گوندنشینەکانی سنوری برادۆست و باڵەکایەتی، بەهۆی مەترسی تۆپبارانەکانەوە ماڵەکانیان جێهێشتووە و چوونە ئەو ناوچانەی دوورن لە سنورەکانەوە و بە ناوچەی ئارام دادەنرێن.

هەر بەهۆی تۆپبارانەکانی ئێرانەوە لەناحیەی سمیلان لەبناری چیای هەڵگورد، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراوە، دوای چارەسەری سەرەتاییش ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراوە، هاوکات دەیان دۆنم پوش و پاوان و ڕەز و باخی هاوڵاتییان لەو سنورە سووتاوە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا تۆپخانەکانی ئێران بۆردومانی ناوچەکانی باڵەکایەتی و برادۆستیان کرد، بەهۆیەوە کچێک شەهیدبووە و دوو براشی برینداربوون، هاوکات دەیان دۆنم پوش و پاوەن و باخ سووتاون.