سەردێڕ:

هەولێر.. ئامارى لەدایکبووان لە شەش مانگى رابردوودا بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2019-07-12

3731 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئامارێکى نەخۆشخانەى لەدایکبوونى هەولێر لە شەش مانگى رابردوودا زیاتر لە ١١ هەزار منداڵ لەدایکبوون.


بەپێی ئامارێکى نەخۆشخانەى لەدایکبوونى هەولێر لە شەش مانگى رابردوودا زیاتر لە ١١ هەزار منداڵ لەدایکبوون.

ڕۆژانە ئەو منداڵانەی لەدایکدەبن، لەلایەن ئاریانەوە وادەی لەدایکبوونیان تۆماردەکرێت، لە ڕۆژی جیهانیی دانیشتووانیشدا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی هەولێر، لەدایکبوونی ٦٠ منداڵ تۆمارکراوە.

بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی لەدایكبوونی هەولێر، لە شەش مانگی رابردوودا ١١ هەزار و ٤٤٤ منداڵ لەدایكبوون‌، کە پێنج هەزار و ٧٣١ منداڵیان لە رەگەزی نێر و  پێنج هەزار و ٧١٤ منداڵ لە ڕەگەزی مێن، ٩٠  منداڵیش بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستییانەوە گیانیانله‌دەستداوە.

زیاتر لە ٣٠ ساڵە سەرژمێری لە هەرێمی کوردستاندا نەکراوە و ئامارێکی دروست لەبارەی دانیشتووانەوە لەبەردەستدا نییە، به‌پێی خه‌مڵاندنی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم، ژماره‌ی دانیشتووانی هەرێم تا‌ كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ده‌گاته‌ زیاتر لە شه‌ش ملیۆن کەس،  پێشبینییش دەکرێت ژمارەی لەدایکبوونی منداڵ لەمساڵدا بگاتە زیاتر لە ١٥٠ هەزار حاڵەت، ڕێژەی گەشەی دانیشتووانی هەرێمیش بەراورد بە ١٠ ساڵی ڕابردوو کەمیکردووە.

بەشێک لە پسپۆڕان باس لە مەترسی گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێم دەکەن، بەهۆی کەمیی ڕێژەی لەدایکبوونەوە، ئەوەش دەخەنەڕوو کە ڕێگریکردن لە منداڵبوون کاریگەریی دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی ڕێژەی نەتەوەی کورد لە ناوچەکەدا.

به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی كۆچی جیهانی، لە ئێستادا زیاتر لە ٨١١ هەزار ئاوارە لە هەرێمدان، کە ٢٥٠ هەزاریان ئاوارەی سوریان و ئەوانی دیکەش خەڵکی ناوچەکانی دیکەی عێراقن.