سەردێڕ:

سلێمانی.. بەشێک لە ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان مەرجی سەلامەتییان تێدا نییە

فۆتۆ: 
2019-07-07

2178 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلە لێدراو و ئێرباگ تەقیو و ژێرئاوکەوتووەکانی قەدەغەکردووە، بەڵام لە بازاردا مامەڵەیان پێوەدەکرێت و لەسەر شەقامەکانیش هاتوچۆ دەکەن، بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی و گرفتی تەکنیکیشەوە، بەهۆکار دادەنرێن بۆ زیادبوونی رووداوەکانی هاتووچۆ.

هیوا لە ماوەی ڕابردوودا ئۆتۆمبیلێکی کڕیوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مەرجی توندوتۆڵی تێدا نییە، گەڕاندویەتییەوە بۆ خاوەنەکەیی، ئێستاش دەیەوێت ئۆتۆمبێلێکی دیکەی هاوردەکراو بکڕێت کە پێی دەوترێت ئۆتۆمبیلی ئەمریکی، پێش گرێبەستەکەش پشکنینی توندوتۆڵی بۆ دەکات.

یەکێک لە سەنتەرەکانی پشکنین و چاکردنی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی و ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکانی مۆدێل بەرزەکانی تێدایە بۆئەوەی کێشەکانیان چارەسەربکرێت.

یەکێک لە تەکنیککارانی سەنتەرەکەش دەڵێت، بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان، کێشەی بڵانس و برێک و ئێرباگیان هەیە و بۆ بەکارهێنان نەگونجاون.

ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان پشکنینی کۆمپیوتەرییان بۆ دەکرێت، یەکێک لە پشکنەرانی ئۆتۆمبیلەکانیش دەڵێت، هەندێک لە ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان گونجاونەبوون بۆ بەکارهێنان و ڕەتیانکردووەتەوە.

دیلمان نادر سەرۆکی رێکخراوی ترافیک، حکومەت بە بەرپرس دادەنێت لە هێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە مەرجی سەلامەتییان تێدا نییە و داواشدەکات، ڕێوشوێنی توند بگیرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتی.

بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، نزیکەى یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێم هەن و شەقامەکانیش توانای لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێلەیان نییە.