به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونه‌كانى ئێن ئاڕ تى، ٢١ به‌رپرسى باڵاى سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، ماڵیان له سلێمانییه و سه‌رجه‌میان ئۆتۆمبێلى حكومییان پێ دراوه، هه‌ر حكومه‌تیش پاره‌ى به‌نزینى هاتۆچۆكانیان له نێوان ماڵى خۆیان و فه‌رمانگه‌كانیان بۆ خه‌رجده‌كات کە بڕەکەى ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دینارە.
به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونه‌كانى ئێن ئاڕ تى، ٢١ به‌رپرسى باڵاى سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، ماڵیان له سلێمانییه و سه‌رجه‌میان ئۆتۆمبێلى حكومییان پێ دراوه، هه‌ر حكومه‌تیش پاره‌ى به‌نزینى هاتۆچۆكانیان له نێوان ماڵى خۆیان و فه‌رمانگه‌كانیان بۆ خه‌رجده‌كات کە بڕەکەى ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دینارە.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كه ئاماده‌نین خۆیان و ماڵ و منداڵه‌كانیان له‌نێو هه‌ڵه‌بجه‌دا ژیان به‌سه‌ربه‌رن، به ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه‌كانیانه‌وه، ڕۆژانه ٣٠ لیتر به‌نزین له نێوان ماڵى خۆیان و فه‌رمانگه‌كانیان له‌سه‌ر داهاتى گشتی بەکاردەهێنن، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان له مانگێكدا ٢٢ ڕۆژ ده‌وامبكه‌ن، ئه‌وا ساڵانه حەوت هه‌زار و ٩٢٠ لیتر به‌نزین له‌سه‌ر داهاتى گشتی بەکاردەهێنن.
ئه‌گه‌ر به‌رپرسەکان به‌نزینى نۆرماڵیش بكه‌نه نێو ئۆتۆمبێله نوێیه‌كانیانەوە، هه‌ر یه‌ك لیتر به‌نزینى نۆرماڵ له هه‌ڵه‌بجه به ٦٢٥ دیناره، كه‌واته ساڵانه هه‌ریه‌كێك له‌و به‌رپرسانه، بڕى چوار ملیۆن و ٩٥٠ دینار له داهاتى گشتی ده‌دات به به‌نزین، به‌و پێیه‌ش بێت ساڵانه ئه‌و ٢١ به‌رپرسه، نزیكه‌ى ١٠٤ ملیۆن دینار له داهاتى گشتى ده‌دەن به به‌نزین بۆ هاتوچۆكردنى نێوان ماڵى خۆیان و فه‌رمانگه‌كانیان، ئەمە جگە لە خەرجییەکانی دیکەی ئۆتۆمبێلەکانیان وەک کڕینی تایە و ڕۆن گۆڕین.
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌م پاره‌یه بۆ هاتوچۆى ئه‌و به‌رپرسانه خه‌رجنه‌كات و پاره‌ى به‌نزینى به‌رپرسه‌كان بدات به شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه، بزانین به‌و پاره‌یه ده‌توانن چ پرۆژه‌یه‌ك بۆ هاوڵاتییان جێبه‌جێبكه‌ن.
به‌گوێره‌ى ده‌رخسته ئاماده‌كراوه‌كانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیش له سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانیی هەڵەبجە، به‌و ١٠٤ ملیۆن دیناره، ده‌توانرێت كێشه‌ى ئاوه‌ڕۆى كۆڵانه‌كانى گه‌ڕه‌كى هه‌ولێر و گه‌ڕه‌كى فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ربكرێت.
ئه‌گه‌رچى ئه‌مه ته‌نها ژماردنی خەرجیی کڕینی بەنزین بوو بۆ ٢١ بەرپرس، بەڵام ساڵانەش چەندین ملیۆن دیناری دیکە لە داهاتی گشتی بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان خەرجدەکرێت، کە لە ڕێگەی ماڵی خۆیاندا خراپبووە.