لە پارێزگاى هەڵەبجە وەرگرتنى پارەى خۆڵ و خاشاک ناڕەزایی بەشێک لە دوکاندارانى لێکەوتەوە و پارەیان نەدا.
لە پارێزگاى هەڵەبجە وەرگرتنى پارەى خۆڵ و خاشاک ناڕەزایی بەشێک لە دوکاندارانى لێکەوتەوە و پارەیان نەدا.
ساڵى ڕابردوو وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بڕیاریدا به كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى خۆڵ و خاشاك، له هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌هۆى نه‌بوونى كارمه‌ند و تیمى تایبه‌تەوە، بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى جێبەجێ نەکرا، به‌ڵام ئێستا شاره‌وانى له ڕێگه‌ى تیمه‌كانییەوە ده‌ستیكردووه به كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى خۆڵ و خاشاك له دوكان و شوێنه بازرگانییه‌كان.
بڕی پارەی خاشاکی دوکان و شوێنە بازرگانییەکان لە نێوان پێنج تا ٣٠ هەزار دیناردایە بۆ هەر مانگێک، له سه‌روبه‌ندى كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌كەشدا به‌شێك له دوكانداره‌كان پاره‌یان نه‌دا و ناڕازی بوون له بڕیاره‌كه.
جێبەجێكردنى بڕیاره‌كه‌ى شاره‌وانى له هه‌ڵه‌بجه بۆ وەرگرتنی پارەی خاشاک لەم کاتەدا ماڵان ناگرێته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك له‌ناو شار و ناحیه‌كانى ده‌وروبه‌رى خراوه‌ته ئه‌ستۆى كۆمپانیایه‌ك.
كوێستان ئه‌كره‌م سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه باسی لەوە کرد، لە ڕێگەی کۆکردنەوەی پارەی خاشاکەوە، داهاتیان دەستدەکەوێت و هاوڵاتییانیش پابەند دەکەن بەوەی فڕێدانی خاشاک کەمبکەنەوە، هەروەها به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت ١٧%ی پارەی خاشاک، بۆ پرۆژەکان خەرجدەکرێت.
بەپێی ئامارەکانی كۆمپانیای پاککردنەوەی هەڵەبجە، ڕۆژانە زیاتر لە ٨١ تەن خۆڵ و خاشاك فڕێده‌درێت، له‌و ڕێژه‌یه‌ش زیاتر لە ٢٨ ته‌نی خواردن و پاشماوەکانیەتی.