سەردێڕ:

​سلێمانی.. لە ١٠ سەنتەری جیاوازدا ڕۆژانە سەدان کەس یۆگا دەکەن

فۆتۆ: 
2019-06-30

2664 جار خوێندراوەتەوە

لە چالاکییەکدا بە ئامادەبوونى کونسوڵى هیندستان لە هەرێم چالاکییەکى تایبەت بە یۆگا بەڕێوەچوو کە تەنیا لە سلێمانى سەدان کەس لە ١٠ سەنتەرى جیاوازەوە رۆژانە ئەو کارە دەکەن.


لە چالاکییەکدا بە ئامادەبوونى کونسوڵى هیندستان لە هەرێم چالاکییەکى تایبەت بە یۆگا بەڕێوەچوو کە تەنیا لە سلێمانى سەدان کەس لە ١٠ سەنتەرى جیاوازەوە رۆژانە ئەو کارە دەکەن.

مەچەکی لەسەر ئەژنۆکانیەتی و چاوەکانی نوقاندوە، بە هێمنی هەناسە دەدات.ئاسۆ ئەحمەد نزیکەی پێنج ساڵە یۆگا دەکات، ئەو سەرەتا گرفتی تەندروستى هەبوو لە ئێسکەکانی پشتیدا، بەڵام لە دوای بەجێگەیانی جوڵە و ڕاهێنانەکانی یۆگا دەڵێت، ئێستا خاوەنی جەستەیەکی تەندروست و بەهێزە.

ساڵی ١٩٩٩ یۆگا بە فۆڕمە جیهانییە نوێیەکە هاتووەتە کوردستان ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتییان ڕوویان تێکردوە، بەتەنیا لە شاری سلێمانی١٠سەنتەری تایبەت بە یۆگا هەن، بە ئامادەبوونی کونسوڵی هیندستانیش لە هەرێم چالاکیەک بەڕێوەچوو.

هیوا عەبدوڵا راهێنەر لە سەرنتەری ڕۆشنبیری هەژان بۆ یۆگا دەڵێت، هەندێک کەس پێی وایە وەرزشە یان چارەسەرى نەخۆشییەکان یان رێگەیەکى رۆحانیی و عیرفانییە، بەڵام یۆگا هەموویان پێکدەهێنێت.

یۆگا وەرزشێکی رۆحیە و لە لایەن هیندۆسە کۆنەکانەوە لە هیندستان پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر داهێنراوە، بەسودە بۆ جەستە و مێشک و ئارامی و ئاسودەی بە مرۆڤ دەبەخشێت.

ئ.ر