دواى ئەوەى لەسەر دەستکایکردنى نمرەى کۆتایی ساڵى چەندین خوێندکارى زانکۆى هەڵەبجە، ژماره‌یه‌ك مامۆستا و به‌رپرسى ئه‌و زانكۆیه سزادران، لەئێستادا یه‌كێك له‌و مامۆستایانەى دەستى هەبووە لە دەستکاریکردنەکەدا، پله‌كه‌ى به‌رزكراوه‌ته‌وه.
دواى ئەوەى لەسەر دەستکایکردنى نمرەى کۆتایی ساڵى چەندین خوێندکارى زانکۆى هەڵەبجە، ژماره‌یه‌ك مامۆستا و به‌رپرسى ئه‌و زانكۆیه سزادران، لەئێستادا یه‌كێك له‌و مامۆستایانەى دەستى هەبووە لە دەستکاریکردنەکەدا، پله‌كه‌ى به‌رزكراوه‌ته‌وه.
ساڵى ڕابردوو "ئێن ئاڕ تى" به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌ستكاریكردنى نمره‌ى كۆتایى ساڵى ٧٤ خوێندكارى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌ك و به‌رپرسێكى ئه‌و زانكۆیه و ته‌زویركردنى واژۆى مامۆستاى بڵاوكرده‌وه، دواى پێكهێنانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه و ڕاپێچكردنى كه‌سانى سه‌رپێچیكار بۆ به‌رده‌م دادگا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌زویرە و ده‌ستكاریكردنى نمره‌ى خوێندكاران‌دا، ژماره‌یه‌ك مامۆستا و به‌رپرسى ئه‌و زانكۆیه سزایان وه‌رگرت.
دواى تێپه‌ڕبوونى یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر سزادانى كه‌سه‌كاندا، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ستى هه‌بووه له ده‌ستكاریكردنى نمره‌ى خوێندكاره‌كاندا، به‌فه‌رمانێكى سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه پله‌كه‌ى به‌رزكراوه‌ته‌وه، له بڕیارده‌رى به‌شه‌وه كراوه به یاریده‌ده‌رى ڕاگرى ئه‌و كۆلێژه‌ى كه ته‌زویرى تێداكرا و نمره‌ى خوێندكاره‌كانى تێدا گۆڕا، هاوکات گومان لەسەر بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئەو مامۆستایە هەیە و داوایلێکراوە، دروستی بڕوانامەی توانستی زمانەکەی بسەلمێنێت.
ئه‌گه‌رچى دواى ئاشكرابوونى ئه‌و ته‌زویر و ده‌ستكارى كردنه‌ى نمره‌كان، به‌شێك له خوێندكاره‌كانیش سكاڵایان تۆماركرد و دواتر نمره‌كانیان چاككرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه سكاڵایان هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌سانى سه‌رپێچیكار، تائێستا له‌سكاڵاكه‌یان به‌رده‌وامن و ده‌یانه‌وێت مافى ته‌زویركردنى واژووه‌كانیان و گۆڕینى نمره‌كانیان له‌دادگا وه‌ربگره‌نه‌وه.
سوهه‌یب موسته‌فا یه‌كێك له‌و مامۆستایانه‌ى كه واژۆى ته‌زویركراوه دەڵێت، لەوە خۆشنابێت کە واژۆى تەزویرکراوە و بەدواداچوونى بۆ دەکات تاوەکو مافى خۆى وەردەگرێت.
پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى یاریده‌ده‌رى ڕاگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌وه له كاتێكدایه، ژماره‌یه‌ك پۆستى باڵا له‌و زانكۆیه تائێستا به‌به‌تاڵى ماونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى دانانى ئه‌و یاریده‌ده‌رى ڕاگره و دۆسیه‌ى مامۆستاكان كه سكاڵایان هه‌بوو، ئێن ئاڕتى په‌یوه‌ندى كرد به سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه و بەرپرسانی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاش ئاماده‌نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هیچ لێدوانێك بده‌ن.