سەردێڕ:

سلێمانی.. نەمانى هێلکە خواستى لەسەر مریشکی کوردی زیادکردووە

فۆتۆ: 
2019-06-27

3365 جار خوێندراوەتەوە

مریشکی کوردی، دوای چەند ساڵێک لە کەمبوونەوەی خواست لە سەری، لە ئێستادا بازاڕی گەرمە، هۆکارەکەشی بۆ کەمی و گرانی نرخی هێلکە دەگەڕێتەوە لە بازاڕەکاندا.


مریشکی کوردی، دوای چەند ساڵێک لە کەمبوونەوەی خواست لە سەری، لە ئێستادا بازاڕی گەرمە، هۆکارەکەشی بۆ کەمی و گرانی نرخی هێلکە دەگەڕێتەوە لە بازاڕەکاندا.

ڕۆدیار کەریم کە ڕۆژانە لە ژەمەکانیدا گرنگی بە خواردنی هێلکە دەدات، هاتووەتە شەقامی مەولەویی و ژێر پردەکە، دەیەوێت مریشکێکی کوردی بکڕێت بۆئەوەی، لەمەودوا لەماڵەوە هێلکەی کوردی بخوات.

لە ئێستادا بازاڕی مریشکفرۆشەکان، گەرمە و دەڵێن، کڕیارەکان کاتێک دێنە بازاڕ بۆ کڕینی مریشک پرسیاری ئەوە دەکەن کە ئایا مریشکەکە هێلکە دەکات یان نا؟

لە هەرێمی کوردستان ١٥ پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکە هەیە، کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک، ئەو پرۆژانە ڕۆژانە چوار هەزار کارتۆن هێلکە بەرهەمدەهێنن کە زیاتر لە ١٤ ملیۆن هێلکەیە، بەڵام بەشێک لەو بەرهەمە هەناردی بەغدا و خوارووی عێراق دەکرێت.

نازم عەبدوڵا جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی دەڵێت، حکومەتى هەرێم هیچ پلانێکى نییە و بەنیازیش نییە کەرتى کشتوکاڵ رێکبخات.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هێلکە لە تورکیا و ئێرانەوە، نرخی هێلکە لە بازاڕدا بەرزبووەوە، بەڵام چاوەڕێدەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو قەدەغەیە لابچێت و هاوردەکردنی هێلکە ئاسایی ببێتەوە.

ئ.ر