سێ ملیۆن کوردی ئيستەنبوڵ، ئاراستەی لێدوانی لایەنە سیاسییەکانی تورکیایان لە بەرامبەر کورد لە هەڕەشەى ناونەهێنانى کوردستانەوە بۆ خوشک و برا کوردەکان لەو وڵاتەدا گۆڕی.
سێ ملیۆن کوردی ئيستەنبوڵ، ئاراستەی لێدوانی لایەنە سیاسییەکانی تورکیایان لە بەرامبەر کورد لە هەڕەشەى ناونەهێنانى کوردستانەوە بۆ خوشک و برا کوردەکان لەو وڵاتەدا گۆڕی.
ئيستەنبوڵ بە هەفتەى یەکلاکەرەوەدا تێدەپەڕێت، لەگەڵ دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا لەو شارەدا، کێبڕکێکان لە نێوان هەمان دوو ڕکابەرى پێشووى ئاک پارتى و پارتی گەلی کۆماریدایە و کوردیش کارتى یەکلاییکەرەوەى بەدەستەوەیە.
بۆ ڕاکێشانى سۆزى دەنگدەرى کورد لەو شارە، کۆى پارتە دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنەکان کار لەسەر بەکارهێنانى دەستەواژەى جۆراوجۆر و دوور لە دەمارگیریى نەتەوەیی دەکەن و، هەدەپەش خۆى یەکلاییکردووەتەوە بۆ دەنگدان بە ئەکرەم ئیمامۆغڵوى کاندیدى مەهەپە.
په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په رایگه‌یاند، گه‌لی كورد له‌پێناو لێپرسینه‌وه له‌و كارانه‌ی ئه‌نجامدراون له ٢٣ی حوزه‌یران ده‌چێته سه‌ر سندوقه‌كان و ده‌نگ به هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌دات و بڕیاری دووبارەکردنەوەى هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی لە ئەستەنبوڵیش بڕیارێکە بۆ داپڵۆسینی مافەکان.
باسی لەوەش کرد، هاوپه‌یمانیی دیموكراتییان پێكهێناوە بۆ ٢٣ی حوزه‌یران، له‌و رێكهوتەشدا سته‌ملێكراوان به‌رامبه‌ر سته‌مكاران ده‌وه‌ستنه‌وه، بۆئەوەی ئاكهپەش بیدۆڕێنێت، كاندیدی هێزه دیموكراتییه‌كان له ئەستەنبوڵ كێ بێت، ده‌نگ به‌و کەسە دەدەن.
هاوکات ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست (مه‌هه‌په) رایگەیاند، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن دووبه‌ره‌كی بخه‌نه نێوان كورد و توركەوە شكست دەهێنن.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ئاماژەى بەوەش کرد، كه‌س توانای ئه‌وه‌ی نییه توركیا دابه‌شبكات و شه‌ڕی براكوژی هه‌ڵبگیرسێنێت، خوشك و برا به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده‌كانمان دڵ و گیانی ئێمه‌ن.
لەکاتێکدا مەهەپە پارتێکى نەتەوەپەرستە و باخچەلى و بەرپرسە باڵاکانى ئەم پارتە بەردەوام بە لێدوانە ئاگرینەکانیان نکۆڵى لە بوونى کورد دەکەن لە تورکیا و هەفتەى ڕابردووش ڕایگەیاند، لە تورکیادا کوردستان و لازستان بوونی نییە، لەمەودواش نابن.
هاوکات بینالی یەڵدرم کاندیدى ئاک پارتی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیی ئەستەنبوڵ، سەردانی چەند شارێکی باکوری کوردستانی کرد و لە ئامەد دەستەواژەی کوردستانی بەکارهێنا.
ئاکپارتییش دەیەوێت بە ڕێگەدان بە چاوپێکەوتنی پارێزەرەکانی ئۆجالان و کردنەوەى ڕێگاکان بەڕووى ئیمراڵیدا هەستى کوردەکانى ئەستەنبوڵ بەلاى بینالى یەڵدرمى کاندیدی خۆیدا ڕابکێشێت.
لە بەرامبەریشدا عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیکراوى پارتی کرێکارانی کوردستان لە نوێترین پەیامیدا دەڵێت، لە تورکیا پێویستە کورد و تورک پێکەوە و لەسەر بنەمای ئاشتی بژین و ڕێبازی خانەوادەپەرستی، خێڵ پەرستی و عەشیرەتپەرستی سەرڕاست بکرێتەوە و بنەماش چارەسەریی سیاسەتی دیموکراتییە.