بەهۆی بێکارییەوە بەشێکی زۆری گەنجان بێکارن و حکومەتیش هەنگاوى نەناوى بۆ ڕەخساندنى هەلى کار بۆ گەنجان، بەشێک لە گەنجانیش لە هۆڵێکى ڕێکخراوە ناحکومییەکاندا لە هەولێر کۆبوونەتەوە، بە ئامانجى دەستخستنى هەلی کارکردن.
بەهۆی بێکارییەوە بەشێکی زۆری گەنجان بێکارن و حکومەتیش هەنگاوى نەناوى بۆ ڕەخساندنى هەلى کار بۆ گەنجان، بەشێک لە گەنجانیش لە هۆڵێکى ڕێکخراوە ناحکومییەکاندا لە هەولێر کۆبوونەتەوە، بە ئامانجى دەستخستنى هەلی کارکردن.
عهبدوڵا گەنجێکی بێکارە و زیاتر لە ١٠ جار سیڤی پێشکەشی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کردووە، بۆ ئەوەی کاری دەستبکەوێت، بەڵام وەڵامی نەدراوەتەوە، لە ئێستاشدا دەگەڕێت بەدوای پاڵپشتی داراییدا بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بیرۆکەکانییەوە دەستبکات بە کارکردن.
عەبدوڵا و بەشێکی زۆری گەنجان بێ ئومێدبوون لەوەی حکومەت و لایەنە پەیوەنیدارەکان هاوکارییان بکەن و بۆ دۆزینەوەی هەلی کار.
لقێکی ئەکادیمیایەکی کەنەدیش پرۆژەیەکی بۆ گەنجانی بێکار ڕاگەیاندووە، کە لەڕێگەی هەڵسەنگاندنی بیرۆکەی گەنجانەوە، هاوکاری پرۆژە جیاوازەکان دەکات بە ئامانجی ئەوەی هەلیکار بۆ گەنجان بڕەخسێنن.
هێمن فهرید ڕاهێنهری بواری بازرگانی دەڵێت، کار لەسەر ئەوە دەکەن چۆن لە بوارى بازرگانیدا خەڵک فێر بکەن کە بە شێوەیەکى زانستى و ئەکادیمى خاوەنى داهاتى خۆی بێت.
بەپێی ئامارەکان لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ٣٤ هەزار کرێکاری بیانی هاتوونەتە هەرێم، ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاریی.
هاوکات بەشێک لەو کەسانەی لەلایەن حکومەتەوە لە فەرمانگە جیاوازەکاندا دامەزرێندراون، هیچ بەرهەمێکیان نییە و وەک بێکار هەژمار دەکرێن، یاساناسێکیش باس لەوە دەکات، کە یاسای کارکردن لە بەرژەوەندی خاوەن کاردایە نەک کرێکاران.
بەپێی ئامارەکانی حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٧دا ڕێژەی بێکاری ١٠,٢% پۆینت دوو بووە، بەڵام ڕێژەی بێکاری ساڵی ٢٠١٨ بڵاونەکراوەتەوە، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردووشدا زۆرینەی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان بێکاربوون و دانەمەزراون، لەو ماوەیەشدا بەهۆی قەیرانی داراییەوە هەلیکار لە کۆمپانیاکاندا کەمیکردووە.
ئ.ر