نه‌خۆشه‌كانى هه‌ڵه‌بجه زۆرینه‌یان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى حكومى ده‌كه‌ن، تا له‌وێ چاره‌سه‌ى ده‌رده‌كه‌یان ده‌ستبكه‌وێت، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى ده‌رمانى ده‌رده‌كه‌یان له نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان، ده‌بێت بچنه بازاڕ بۆ كڕینى ده‌رمان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێنج مانگە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دارایی ده‌رمانیان بۆ هەڵەبجە نەکڕیووە

هه‌ر یه‌كجار ئه‌مه ڕووى نه‌داوه خه‌ڵكى بۆ كڕینى ده‌رمان ڕووله‌بازاڕ بكه‌ن، ئه‌م ڕێكخراوه به‌دواداچوونى كردووه بۆ كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كان له حاڵه‌ته‌وه بووه به دیارده، نمونه‌ى پسوڵه‌كانى ناردنى نه‌خۆشەکانیش بۆ كڕینى ده‌رمان له بازاڕ ده‌ریده‌خات، ده‌رمان كڕین باخه‌ڵى ئه‌م خه‌ڵكه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى هه‌ڵته‌كاندووه.
جه‌وهه‌ر غه‌زیز - ڕێكخه‌رى پڕۆژه‌كان له ڕێكخراوى هه‌ڵوێست دەڵێت، زیاتر لە ٣٠ جۆر دەرمان دکتۆرەکان بۆ نەخۆشەکانیان نوسیوە کە لە دەرەوە بیکڕن، کە هەندێکیان دەرمانى سادەن و پەیداکردنیشیان ئاسانە، بەڵام لە نەخۆشخانەکانى هەڵەبجەدا بوونى نییە.
كێشه‌كه هێنده گه‌وره بووه، له ناو نه‌خۆشخانه‌كان زۆر به‌كه‌مى ده‌رمانى نه‌خۆشیه درێژ خایه‌نه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت، چونکە ماوه‌ى پێنج مانگ ده‌بێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و دارایى ده‌رمانى نه‌كڕیوه بۆ ئه‌م شاره، بەبیانووی ئەوەی له‌ئه‌مساڵدا شێوازى كڕینى ده‌رمان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه.
له‌پاڵ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى دره‌مان، زۆرجار ئاسایشى هه‌ڵه‌بجه له هه‌ڵمه‌ت و ڕێگریه‌كانیان بۆ هێنانى ده‌رمان به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى، ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر ئه‌و درمانانه و ڕاده‌ستى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستى شاره‌كه‌ى ده‌كه‌ن، ئه‌مانیش هه‌ر ده‌رمانێك به‌كه‌ڵكى به‌كارهاتن بێت له نه‌خۆشخانه‌كان به‌كاریدەهێنن و ئه‌وانى دیکەش له‌ناوده‌به‌ن.