کەمتر لە هەفتەیەکە شەپۆلێکى گەرما ڕووى لە هەرێمى کوردستان کردووە و خواستى لەسەر بەکارهێنانى کارەبا زیادکردووە، بەوهۆیەشەوە پێدانى کارەباى نیشتمانى بە هاوڵاتییان کەمى کردووە.
کەمتر لە هەفتەیەکە شەپۆلێکى گەرما ڕووى لە هەرێمى کوردستان کردووە و خواستى لەسەر بەکارهێنانى کارەبا زیادکردووە، بەوهۆیەشەوە پێدانى کارەباى نیشتمانى بە هاوڵاتییان کەمى کردووە.
کەمیی کارەباى نیشتمانى کێشە بۆ ئیش و کارى خاوەن کارەکان دروستدەکات و هەڵکردنى ئامێرە ساردکەرەوەکانیش پێویستیان بە کارەبایە تا شتومەک و بەرهەمەکانیان لە خراپبوون بپارێزن.
بێ کارەبایى راستەوخۆ کاریگەریى لەسەر ژیانى هاوڵاتییان هەیە و ناتوانن ئامێرى فێنککەرەوەى پێویست بەکاربهێنن و بەهۆى گرانیشەوە ناچارن چەند ئەمپێرێک کارەبا لە مۆلیدەوە رابکێشن.
لە دوو مانگی رابردوودا خەریکبوو هەرێم کارەباى ٢٤ کاتژمێرى بەخۆوە ببینێ، بەڵام ئێستا پێدانى کارەبا بە هاوڵاتییان بۆ ١٨ کاتژمێر دابەزیوە.
سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانى ڕابردوو ڕەوشی کارەبا لەڕووى دابەشکردن و ئاستى بەرهەمهێنانەوە باشتربووە، پێشبینی دەکەن پێدانى کارەبا لە ئەمساڵدا ١٦ کاتژمێر کەمتر نابێت.
هەرێمى کوردستان بۆ کارەباى ٢٤ کاتژمێرى پێویستى بە زیاتر لە شەش هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام ئێستا ئاستى بەرهەمهێنان سێ هەزار و ٢٠٠ بۆ سێ هەزار و ٥٠٠ مێگاواتە، بەپێى وتەى بەرپرسانى وەزارەتى کارەبا بێت، پێشبینى دەکرێت لە وەرزى گەرماى ئەمساڵدا پێدانى کارەبا لە ساڵى ڕابردوو باشتربێت.
ئ.ر