مام حەتەمی تەمەن ٥٠ ساڵ، خوێندکاری پۆلی ١٢ی وێژەییە لە قوتابخانەی باسرمەی ئێوارانی کوڕان لە ناحیەی باسرمە، ئێستا لەگەڵ هاوپۆلەکانی سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ.
مام حەتەمی تەمەن ٥٠ ساڵ، خوێندکاری پۆلی ١٢ی وێژەییە لە قوتابخانەی باسرمەی ئێوارانی کوڕان لە ناحیەی باسرمە، ئێستا لەگەڵ هاوپۆلەکانی سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ.
مام حەتەم خەڵکی گوندی شێخ مەمودیانی ناحیەی باسرمەیە و لە سالی ١٩٨٥ بەهۆی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان لە خوێندن دابڕاوە، بەڵام چوار ساڵ لەمەوبەر لە پۆلی نۆی بنەڕەتییەوە دەستی بە خوێندن کردووەتەوە.
مام حەتەم، خاوەنی چوار منداڵە و ڕۆژانە نزیکی ١٥ خولەک بە ئۆتۆمبێل ڕێگە دەبڕێت بۆ ئەوەی بگاتە قوتابخانەکەی، پابەندبوونی بە دەوام و هەوڵدانەکانی بۆ بەدەستهێنانی نمرەیەکی باش وایکردووە مام حاتەم ببێتە جێی سەرنج لای مامۆستاکانی.
هەبوونی دەوامی حكومی و ئەركی خێزانداری و بڕینی ڕێگەیەكی دوور و تەمەنێكی زۆر هیچیان بۆ ئەم پیاوە نەبوونەتە بەربەست لەبەردەم خوێندنەکەی و نەگەیشتن بە ئامانجەکەی کە تەواوکردنی خوێندنە.