سەرەڕاى بوونى چەندین کەموکورتى لە نەخۆشخانەکە، بڵاوبوونەوەى سیسرک لە نەخۆشخانەى منداڵانى سلێمانى نەخۆشەکان و کەسوکارى نەخۆشەکانى نیگەران کردووە.
سەرەڕاى بوونى چەندین کەموکورتى لە نەخۆشخانەکە، بڵاوبوونەوەى سیسرک لە نەخۆشخانەى منداڵانى سلێمانى نەخۆشەکان و کەسوکارى نەخۆشەکانى نیگەران کردووە.
سیسرك لەناو نەخۆشخانەی مناڵبوون لە شەواندا تەراتێن دەکەن و تەنگی بە نەخۆشەکان و کەسوکارەکانیان هەڵچنیوە، ئەمە وتەی یەکێک لەو کەسانەیە کە بەدیار نەخۆشەوە لە نەخۆشخانەی منداڵان ماوەتەوە، باس لەوەشدەکات کە ئەگەر خواردن لە ژوورەکانیاندا دابنێن، بەهۆی سیسرکەکانەوە پیس دەبێت.
نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی یەکێکە لەو نەخۆشخانانەی کە بیناکەی کۆنە و چەند گرفتێکی هەیە، هاوکات بەشێک لە کەسوکاری نەخۆشەکان دەڵێن، هەندێک جۆری دەرمان لە نەخۆشخانەکەدا نییە و دەبێت لە دەرەوە بیکڕن.
بەشێک لە هاوڵاتیانیش بە پێویستی دەزانن چۆن پزیشکەکانی نەخۆشخانەکە هاوکاری نەخۆش دەکەن بە دڵسۆزی لە چارەسەرکردنیاندا، بەهەمان شێوەش بەرپرسانی تەندروستی چارەسەری بوونی ئەو مێرووە بکەن.
بڕیارە لە داهاتوودا نەخۆشخانەی منداڵان نۆژەنبکرێتەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت، لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی زۆربوونی مێرووەکان.
پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مناڵان دەڵێت، هاوڵاتییان مافى خۆیانە گلەیی بکەن، بەڕێوەبەرى گشتى نەخۆشخانەکە داوایکردووە گۆڕانکارییەکە لە سەرەوە تا خوارەوە بێت بۆئەوەى سیسرکەکان بنەبڕ بکەن.
نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە ساڵی ١٩٥٣ کراوەتەوە و لە ساڵی ١٩٨٨ەوە هێنراوەتەوە شوێنی ئێستای، ڕۆژانەش منداڵانی تەمەن یەک ڕۆژ بۆ ١٥ ساڵ لە نەخۆشخانەکەدا چارەسەر وەردەگرن.
ئ.ر