لەڕۆژى جیهانى منداڵاندا لە بازاڕێكی میللی شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵی ته‌مه‌ن بچووك سەرقاڵی کارکردنن.
لەڕۆژى جیهانى منداڵاندا لە بازاڕێكی میللی شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵی ته‌مه‌ن بچووك سەرقاڵی کارکردنن.
ئه‌م منداڵانه‌ی له‌م بازاڕه كارده‌كه‌ن، هەندێکیان تەمەنیان نزیکەی چوار ساڵە و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری جه‌ژنه‌كه‌یان بن، بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان، بێبه‌شن له‌دونیایی منداڵی و سه‌رقاڵی كاری جیاوازن.
ماوه‌ی چوار ساڵه، ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ، په‌نای بۆ كاركردن بردووه، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی بڕێك پارەدا، ئەو وازی لە خوێندنەکەی هێناوە و دەیەوێت بە کارکردن بژێوی ژیانی دابینبکات.
ئه‌حمه‌د، كه ئه‌مڕۆ كار ده‌كات، ئاگاداری ئه‌وه‌نییه، كه ڕۆژی جیهانی منداڵانه، كارکردنی منداڵانیش به پێویست ده‌زانێت.
ساڵانه له‌گه‌ڵ داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كاندا، به‌شێك له دایكان و باوكان منداڵەکانیان دەنێرنە بازاڕەکان بۆ کارکردن، دوکاندارێکیش باس لەوە دەکات، کە منداڵەکان کێشەیان بۆ بازاڕەکە دروستکردووە.
به‌كر ڕه‌حمان چالاكوانی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی منداڵیش لە ڕێگەی ڕێکخراوەکەیەوە، پڕۆژیه‌كی به نووسراوی فه‌رمی پێشكه‌ش به پارێزگای هه‌ولێر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كاركردن له منداڵان قه‌ده‌غه‌بكرێت، به‌ڵام تائێستا به‌فه‌رمی وه‌ڵامی داواكارییەکەی نه‌دراوه‌ته‌وه.
له ڕۆژی جیهانی منداڵان هیچ چالاكییه‌كی تایبه‌ت به‌م ڕۆژه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایان لایه‌نه حكوومییه‌كانی شاری هه‌ولێرەوە ڕێکنەخرا، هه‌رچی وه‌زاره‌تی كار‌و كارووباری كۆمه‌ڵایه‌تییه هیچ ڕاگه‌یندراوێكیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی منداڵان و ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ئیشكردنی منداڵان و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به منداڵان نه‌بوو.
ئ.ر