دوای بەشدارینەکردنی یەکێتی لەکۆبوونەوەی ٢٨ی مانگی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەت بوو بە دەنگدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ھەرێم، پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی گرژیی تێکەوت و بەرپرسانی ئەو دوو حزبەش لێدوانی توند و دژ بەیەک دەدەن لەسەر ڕێککەوتنی نێوانیان و دانانی پارێزگاری کەرکوک.
دوای بەشدارینەکردنی یەکێتی لەکۆبوونەوەی ٢٨ی مانگی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەت بوو بە دەنگدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ھەرێم، پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی گرژیی تێکەوت و بەرپرسانی ئەو دوو حزبەش لێدوانی توند و دژ بەیەک دەدەن لەسەر ڕێککەوتنی نێوانیان و دانانی پارێزگاری کەرکوک.
دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی حزبەکەی، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، پێشتر لە نێوان مەسعود بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ کێشەی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی کراوەتەوە و کەسێک دەستنیشان کراوە بۆ ئەو پۆستە، بەڵام کێشەکە لای یەکێتییە و لەنێوان خۆیاندا ڕێکناکەون.
ئەو کەسەی پارتی دەڵێت ڕەزامەندیی لەسەر هەبووە بۆ پارێزگاری کەرکوک، فەرەیدون عەبدولقادرە، بەڵام کۆسرەت ڕەسوڵ لەیادی دامەزراندنی یەکێتیدا ڕەتیکردەوە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانیدا باسی ئەو کەسە کرابێت.
ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیش دەڵێت، دەبێت یەکێتی بە هەڵوێست وەرگرتنەکەیدا بچێتەوە و دەرگای پەیوەندییەکانیشیان بەڕووی یەکێتیدا دانەخستووە و پێشتریش هەموو دەستپێشخەرییەکیان کردووە.
لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیشدا لاھور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی - زانیاریی، لەبارەی باسکردنی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە قسەیکرد و وتی، "هەر کەسێک بەڵگەی هەیە با بیخاتەڕوو، لهمهودوا بهبێ بهڵگه ههر كهس و لایهنێك له ههر پله و پۆستێكدا بێت تهخوین به یهكێتی و خوێنی شههیدهكانی بكات، من یهك تاكه پێڵاوی لاستیكی منداڵێكی كهركوكی دهخهمه دهمییهوه."
زیاتر لە هەشت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕیوە، چەند ڕێککەوتنێکیش لەنێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕاندا لەسەر پێکهێنانی حکومەت واژۆکراوە، بەڵام لە ئێستادا باس لە هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت، لە هەمان کاتدا سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگەی بۆ سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێم و ڕاسپاردنی سەرۆکی نوێی حکومەت بۆ پێکهێنانی کابینەکەی دیاریکردووە.
ئ.ر