هاوسەرەکەی فەرەیدوون لە نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر پێنج منداڵی بوو، کە پێشتر دایکی سێ منداڵی دیکەی بووە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
هاوسەرەکەی فەرەیدوون لە نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر پێنج منداڵی بوو، کە پێشتر دایکی سێ منداڵی دیکەی بووە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
فەرەیدوون کە پیشەی پۆلیسە، ساڵی ڕابردوو لەگەڵ هاوسەرەکەیدا سەردانی پزیشکیان کردووە بۆ ئەوەی منداڵی دوانەیان ببێت، بەڵام دوێنێ لە نەخۆشخانە پزیشکەکان پێیان وتووە، کە بووە بە باوکی پێنج منداڵ، ئەویش بڕیاریداوە، منداڵەکانی بەناوی ئەو پزیشک و کارمەندانەوە ناو بنێت کە لە نەخۆشخانەکەدان.
پزیشکەکان باس لەوە دەکەن کە منداڵەکان تەندروستیان جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکدان، تەنها یەکێکیان تووشی هەناسە توندی بووە، دایکی منداڵەکانیش ڕەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.
لە کاتی پشکنینی دووگیانیدا پزیشکەکان ئەوەیان بەدیکردووە کە هەر بەشێکی هێلکەدانی دایکەکە دوو منداڵی تێدایە، بەڵام لە کاتی نەشتەرگەریدا دەرکەوتووە کە پێنج منداڵن.
منداڵەکان سیانیان کوڕ و دوانیان کچن، کێشی منداڵەکان لەنێوان یەک کیلۆ و ١٥٠ گرام بۆ یەک کیلۆ و ٦٥٠ گرامە، لە تەمەنی ٣٢ هەفتەشدا بە نەشتەرگەری لەدایکبوون.
ئ.ر